Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 23:37

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌ گوڕی 5،2 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر ئه‌م وڵاته‌ی هه‌ژاند

بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قوڵایی 10 كیلۆمه‌تر له‌ قوڵایی زه‌ویدا روویداوه‌
کوردستان TV
100%

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 5،2 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر رۆژئاوای چینی هه‌ژاند.

ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌ناسی چین رایگه‌یاند، كاتژمێر 12:04 به‌ كاتی ناوخۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 5،2 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر پارێزگای نگاری له‌ هه‌رێمی خۆڕێبه‌ری تیبه‌ت هه‌ژاندووه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ رۆژئاوای ئه‌و وڵاته‌.

بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قوڵایی 10 كیلۆمه‌تر له‌ قوڵایی زه‌ویدا روویداوه‌.

له‌باره‌ی گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی هاووڵاتییان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ زانیاری نه‌دراوه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.