وتیشی: هه‌رگیز بیرم نه‌كردۆته‌وه تا ئاستێكی زیاتر بڕۆم، چونكه هه‌میشه خه‌ونم ئه‌وه بوو ببمه یاریزان، بۆیه كاروانی وه‌رزشیم نموونه‌یی بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نایشارێته‌وه كه كاروانه نموونه‌ییه‌كه‌ی ئاسان نه‌بووه، بۆ نموونه: له ته‌مه‌نی (17) ساڵیدا كرۆزیرۆ به‌جێده‌هێڵێت و ڕوو له یانه‌ی ئایندهۆڤنی هۆڵه‌ندی ده‌كات، ئه‌و ته‌مه‌نه‌ش زه‌حمه‌ته له‌دووری كه‌سوكار بیت و یاریزانی باوه‌ڕ پێكراویش بێت، له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌ڕازیل له ئه‌مریكای لاتین و هۆڵه‌نداش له ئه‌وروپایه و جیاوازی زۆریان هه‌بووه. له‌وه‌شدا دابه‌زینی زۆری پله‌ی گه‌رمای بۆ ژێر سفر باسكردووه، كه هه‌واڵێكی تۆقێنه‌ره بۆ به‌رازیلییه‌كان، چونكه ئه‌وان به‌و كه‌شوهه‌وا سارده ڕانه‌هاتوون، بۆیه رۆناڵدۆش زۆر سه‌رمای بووه‌و ده‌ڵێت: هه‌ردوو قاچه‌كانم و ملم و گوێچكه‌كانم و هه‌موو جه‌سته‌م له‌كاتی ڕٍاهێناندا ده‌یانبه‌ست، كه له‌ژیانمدا پێموانه‌بووه هه‌ست به سه‌رمایه‌كی وا توند بكه‌م، هه‌روه‌ك سیستمی خۆراكیشم زه‌حمه‌ت بوو، چونكه زمانم نه‌ده‌زانی و زه‌حمه‌ت بوو ئه‌و خواردنه هه‌ڵبژێرم كه خۆم ده‌مویست، زمانیش له‌و لاوه بووه‌ستێت، كه گرێكوێره بوو فێربوونه‌كه‌شی دوو ساڵی خایاند، هه‌ره‌وها ئێستاش بیرم چۆته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌كاری ناهێنم.
هه‌وراز كاوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.