كانتی كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر دیاریكردنی پاڵه‌وانی خولی ئینگلته‌را له هه‌دوو وه‌رزی (2016 _ 2017)دا ئه‌و له (2016) سه‌ركردایه‌تی لیسته‌ر سیتی كرد بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه مێژوییه‌كه. ساڵی دواتریش ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی دا. ئه‌و كانتییه‌ی ئێستا هه‌مووان ده‌یناسن، له ساڵی (1999)دا له یانه‌ی سۆرسنێز ده‌ستی به یاریكردن كردوه، كه یانه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی فه‌ره‌نسییه. كانتی كه به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی وڵاتی «مالی»یه، له ته‌مه‌نی 20 ساڵیدا له تیپی یه‌ده‌گی یانه‌ی بۆڵۆنی فه‌ره‌نسی بووه، كه یه‌كێك بوو له یانه پله شه‌شه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌ماوه‌ی ته‌نها سێ ساڵدا، كانتی له یاریكردن له خولی یانه پله شه‌شه‌كانه‌وه سه‌ركه‌وت بۆ یانه پله یه‌كه‌كان له‌گه‌ڵ یانه‌ی كان. ئه‌مه‌یش به‌هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی كانتی داده‌نرێت، سه‌لماندی ئه‌و یاریزانه لاوه شه‌رمنه توانای خۆگونجاندنی هه‌یه. دواتریش لیسته‌ر سیتی د‌رك به به‌هره‌مه‌ندیی كانتی ده‌كات و گرێبه‌ستی پێشكه‌ش ده‌كات.
ئه‌و كاته‌ی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا ئاهه‌نگیان له‌گه‌ڵ جامی مۆندیالدا ده‌گێڕا، تۆمارێكی ڤیدیۆیی ده‌ریده‌خات ده‌چنه لای كانتی و جامه‌كه‌ی پێده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش وێنه‌یه‌كی یادگاریی له‌گه‌ڵ بگرێت. كانتی هه‌میشه به‌وه ناسراوه كه‌سێكی زۆر شه‌رمنه. تۆمارێكی دیكه‌ی ڤیدیۆییش ده‌ریده‌خات چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی فه‌ره‌نسی گۆرانی به‌سه‌ر كانتیدا ده‌ڵێن و به ئاوازێكی فه‌ره‌نسی به ئاسته به‌رزه‌كه‌ی كانتیدا هه‌ڵده‌ده‌ن و ده‌ڵێن:
"تۆ بوویت توانیت میسی رابگریت".
نگۆلۆ كانتی له قۆناغی (16)ـی مۆندیالدا رۆڵێكی سه‌ره‌كیی گێڕا له سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌رجه‌نتین و هه‌ر ئه‌وبوو كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش لیۆنێل میسی راگرتبوو. كیلیان ئێمباپێی هێرشبه‌ری لاوی یانه‌كه‌یش ڤیدیۆیه‌كی له ئینستاگرام بڵاوكرده‌وه، كه تیایدا یاریزانانی فه‌ره‌نسا له‌ناو پاسی گواستنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌دا تێكڕا به‌ده‌نگی به‌رز ناوی كانتی ده‌هێنن. له‌دوای یاریی كۆتایی ئه‌وكاته‌ی له‌ناو ژووری خۆگۆڕیندا ده‌بن، پۆل پۆگبا و بینیامین مێندی و عوسمان دێمبلی گۆرانییه‌كی تایبه‌ت به‌سه‌ر كانتی دا ده‌ڵێنه‌وه.
هه‌وراز كاوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.