دادگای تاوان له كوفه بڕیاری له سێداره‌دان به سه‌ر خه‌لیفه هیشام كوڕی عه‌بدولمه‌لیك كوڕی مه‌روانی ئومه‌وی ، به‌تاوانی كوشتن ده‌سه‌پێنێت .
تاوانه‌كه به‌ر له 1313 ساڵ ئه‌نجام دراوه ساڵی 2018 دادگایی ده‌كرێت ، ئه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ی دژی ئه‌نجام دراوه زه‌یدی كوڕی عه‌لی كوری حوسه‌ینه ، دادگا بریاری دا به له سێداره‌دانی خه‌لیفه هیشام كوری عه‌بدولمه‌لیك
له هه‌مووی سه‌یرتر دادگایی كردنه‌كه 10 رۆژی خایاندووه ، به ئاماده‌بوونی 3 دادوه‌رو 5 پارێزه‌ر بۆ زه‌یدی كوری عه‌لی خه‌رجیه‌كانی ئه‌و دادگاییكردنه بری 56 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخان كراوه و خه‌رج كراوه كه كه‌وتۆته ئه‌ستۆی خه‌زینه‌ی ده‌وڵه‌ت.
شایانی باسه هیچ پارێزه‌رێكیش بۆ خه‌لیفه هیشام ئاماده نه‌بووه بۆ به‌رگری كردن لێی.
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.