Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 21:04

ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌ردانی دارک نێت ئه‌که‌ن چییان به‌سه‌ر دێت؟

زیان به‌خۆت ئه‌گه‌یێنیت
کوردستان TV
100%

پێشتر باسمانكرد كه‌ چوون بۆ ناو دارك نێت چۆنه‌ و چیت به‌سه‌ر دێت، به‌ڵام له‌م بابه‌ته‌دا باس له‌ چیرۆكی ئه‌م كه‌سانه‌ ئه‌كه‌ین كه‌ چونه‌ته‌ ناوی ئایا چیان به‌سه‌ر هات؟؟؟

دیپ وێب یان دارك وێب ( قوڵایی وێب ،وێبی تاریك) چییه‌ چۆن بۆ ناو دارك نێت چۆن ئه‌بێت؟

بۆ چونه‌ ناو دارك نێت پێشتریش باسمان كرد كه‌ به‌ ئاسانی له‌ ڕێگه‌ی وێبگه‌ڕی گۆگڵ و فایه‌رفۆكس و ئۆپێرا و سه‌فاری هتد ناتوانیت بڕۆیته‌ ناوی به‌ڵكو بۆ چونه‌ ناو وێبگه‌ڕه‌كه‌ پێویستیت به‌ پڕۆژه‌ی تۆڕ ئه‌بێ TOR BROWSER

ئێستاش كورته‌ باسێكی بابه‌تی پێشووتان بۆ ئه‌خه‌ینه‌ ڕوو تایبه‌ت به‌ پڕۆژه‌ی تۆڕ

پڕۆژه‌ی (تۆڕ) چیه‌ ؟

پڕۆژه‌ی تۆڕ ڕێكخراوێكی قازانج نه‌ویستی ئه‌مریكیه‌ و له‌لایه‌ن گروپێكی خۆبه‌خشیه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و ئامانجیان پاراستن و په‌ره‌پێدانی ئاسایشی ئینته‌رنێته‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ناتواندرێت چاودێری به‌سه‌ر ئه‌ندامیانیه‌وه‌ بكرێت له‌لایه‌ن ده‌زگا سیخوریه‌كانیه‌وه‌ .

2 ساڵ پێش ئێستا نوسینگه‌ی لیكۆڵینه‌وه‌ و هه‌واڵگری ئێف بی ئای (FBI) بڕی یه‌ك ملیار دۆلاریان خسته‌ به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رانی پڕۆژه‌ی تۆڕ به‌ مه‌به‌ستی داخستنی وێبگه‌ر و پڕۆژه‌كه‌یان به‌ڵام ئه‌وان ڕه‌تیان كرده‌وه‌ .

زۆرینه‌ی ڕۆژنامه‌نوسه‌ به‌ناوبانگه‌كان داتا و زانیاریه‌ نهێنیه‌كان له‌ ڕێگای پڕۆژه‌ی (تۆڕ)ه‌وه‌ ئاڵوگۆر ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی هیچ مه‌ترسیه‌كیان نه‌بێت له‌ چاودێری كردنی حكومه‌ت به‌سه‌ریانه‌وه‌.  

ته‌نها له‌ سالی ٢٠١٦ ،زیاتر له‌ ١٤٨٠ كه‌س له‌لایه‌ن ئێف بی ئایه‌وه‌ لێپیچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه‌ به‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی بۆچی سه‌ردانی داڕك نێتیان كردوه‌ .

پڕۆژه‌ی تۆڕ كه‌ی دامه‌زرا ؟

به‌فه‌رمی له‌ به‌رواری ٢٠-٩-٢٠٠٢ پڕۆژه‌ی تۆڕ كرایه‌وه‌ و له‌لایه‌ن ٧ كه‌سه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت .

خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ چیه‌ ؟

پرۆژه‌ی تۆڕ ١٤ خزمه‌تگوزاری له‌ سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت پێشكه‌ش ده‌كات و دارك نێـت یان دارك وێب یه‌كێكه‌ له‌و ١٤ پڕۆژه‌یه‌ .

ئێمه‌ له‌م بابه‌ته‌دا ئامانجمان پێناساندنی دارك نێت و پڕۆژه‌ی تۆڕ نه‌بوو گه‌ر چی هه‌ندێك دوور ڕۆیشتین و له‌ بابه‌ته‌كه‌ لاماندا چونكه‌ ویستمان سه‌ره‌تا چه‌ند زانیاریه‌كاتان بده‌ینێ ده‌رباره‌ی پڕۆژه‌ی تۆڕ و دارك نێت مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیمان باسكردنی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ چونه‌ته‌ ناو دارك نێت بێ ئه‌وه‌ی بزانن چییه‌ و شوێنێكی چۆنه‌.

جاك كوڕێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵه‌ كه‌ سه‌ردانی دارك نێتی كردوه‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچی له‌ باره‌یه‌وه‌ بزانێ ئه‌و ئه‌ڵێ كه‌ ماوه‌كی زۆر بوو له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ باره‌ی دارك نێته‌وه‌ خوێندومه‌ته‌وه‌ و هه‌میشه‌ ویستوومه‌ بڕۆمه‌ ناوی و تاقی بكه‌مه‌وه‌ جاك ڕۆژێك هه‌ستاوه‌ به‌م كاره‌ و ویستویه‌تی بچێته‌ ناو دیپ وێب ( دارك نێت) چونكه‌ كه‌سێكی زۆر فزوڵ بووه‌ و هه‌میشه‌ ویستوویه‌تی ده‌ست له‌ هه‌موو كارێك وه‌ربدا گه‌ڕچی لێشی نه‌زانێ! جاك به‌ سه‌ركه‌وتوویی توانیویه‌تی بڕواته‌ ناو دارك نێت ئه‌و سه‌ره‌تا وای زانیوه‌ كه‌ هیچ نییه‌ له‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ خه‌ڵك باسی ئه‌كا و به‌ شتێكی كه‌می تێگه‌یشتووه‌ جاك زیاتر له‌ نیو كاتژمێر (30 خوله‌ك) له‌ناو دارك نێت گه‌ڕاوه‌ دواجار كه‌ ویستویه‌تی ده‌ربچێ ڤیدیۆیه‌كی بینیوه‌ و زۆر سه‌رنجی ڕاكێشاوه‌ و ویستوویه‌تی بیكاته‌وه‌ به‌ڵام له‌ ڕاستیدا ئه‌و شته‌ی كه‌ جاك پێی وا بوو ڤیدیۆیه‌ له‌ ڕاستیدا ڤیدیۆ نه‌بووه‌ به‌ڵكوو یه‌كێك بووه‌ له‌ ئه‌ندامانی دارك نێت په‌یوه‌ندی به‌ جاكه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ماسكی له‌سه‌ر ده‌مووچاوی بووه‌ جاك ئه‌ڵێ كه‌ ئه‌و به‌ شێوه‌یه‌ك قسه‌ی ئه‌كرد كه‌ لێی تێ نه‌ده‌گه‌یشتم به‌ڵام هه‌ستمكرد كه‌ له‌گه‌ڵ من قسه‌ ئه‌كات و جاك ویستوویه‌تی ڤیدیۆكه‌ دابخات دواجار هاككه‌ره‌كه‌ به‌ جاكی وتووه‌: (ڕانه‌كه‌ی و هه‌وڵی ڕاكردن نه‌ده‌یت چونكه‌ ئێستا كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت له‌ژێر ده‌ستی منه‌) به‌م قسه‌یه‌ جاك زۆر ترساوه‌ و ویستوویه‌تی له‌ناو دارك نێت بڕواته‌ ده‌ره‌وه‌ و چیتر سه‌رانی نه‌كا به‌ڵام بێ سوود بووه‌ جاك باسی ئه‌كا كه‌ كاتێك ویستووه‌تی بڕواته‌ ده‌ره‌وه‌ كیبۆرد و ماوسی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی ئیشی نه‌كردوه‌ و هاككه‌ره‌كه‌ش به‌رده‌وام پێی وتووه‌ كه‌ (هه‌وڵی ڕاكردن نه‌دا چونكه‌ ته‌واوی داتا و وێنه‌ و ڤیدیۆكانی لای ئه‌ون) و جاك هه‌ڕ چیه‌كی كردووه‌ نه‌یتوانیوه‌ خۆی ڕزگار بكا بۆیه‌ به‌ ناچاری پلاكی كاره‌باكه‌ی كوژاندۆته‌وه‌ و ئینجا كه‌مێ هه‌ستی به‌ ئارامی كردووه‌ جاك باسی ئه‌كا كه‌ دوای چه‌ند ڕۆژێك كه‌ به‌ ته‌واوی بابه‌ته‌كه‌ی له‌بیر كردبوو ئه‌و ئه‌یلێ كه‌ ڕۆژێكیان ئه‌مویست له‌ماڵ بڕۆمه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ لای هاوڕێكانم بینیم كه‌ سه‌یاره‌یه‌كی ڕه‌ش له‌پێش په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌م وه‌ستاوه‌ و چه‌ند پیاوه‌كی زۆر ترسناك له‌ناو سه‌یاره‌كه‌ به‌رده‌وام ژووره‌كه‌ی جاكیان كۆنتڕۆڵ كردوه‌و ته‌نانه‌ت چه‌ند وێنه‌ و ڤیدیۆیه‌كی ژووره‌كه‌یان گرتووه‌ جاك له‌ دوای بینینی ئه‌م پیاوانه‌ زۆر ترساوه‌ و ڕۆیشتووه‌ باسی ئه‌م پیاوانه‌ی بۆ دایك و باوكی كردووه‌ و دایك و باویكیشی هه‌واڵیان داوه‌ به‌ پۆلیس به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی پۆلیس بگاته‌ ئه‌وێ ئه‌م پیاوانه‌ ئه‌وێیان جێ هێشتووه‌ بۆیه‌ به‌ ناچاری دایك و باوكی جاك بڕیاریان داوه‌ ماڵه‌كه‌یان بگوازنه‌وه‌ بۆ شوێنێكی تر ، به‌ڵام مه‌رج نییه‌ كه‌ جاك ڕزگاری بووبێت له‌م كێشه‌یه‌ ، چوونكه‌ كۆمپیوته‌ری جاك هێشتا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌لایه‌ن دارك نێته‌وه‌ ، و هه‌ر كاتێك جاك كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی بكاته‌وه‌ دووباره‌ شونه‌كه‌ی ئه‌دۆزنه‌وه‌.!

جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ ڕۆیشتن بۆ ناو دارك نێت شتێكی باش نییه‌ و زیان به‌خۆت ئه‌گه‌یێنیت به‌ڵكوو گه‌ر ئاشكرا بێت كه‌ ڕۆیشتویته‌ته‌ ناو دارك نێت ه‌وه‌ ئه‌وا سزاكه‌ت دوو به‌رامبه‌ر زیاد ئه‌كا له‌چاو سزای كه‌سێك كه‌ تاوانێكی تری ئه‌نجام دابێ.

ئه‌مه‌وێ ئاماژه‌ به‌م خاڵه‌ش بكه‌م كه‌ مه‌رج نییه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سه‌ردانی دارك نێت ئه‌كه‌ن مه‌به‌ستیان بارگانی یان داوا و شتی تر بێت به‌ڵكۆ له‌وانه‌یه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌مه‌به‌ستی سه‌یركردنی ڤیدیۆی پۆڕن بڕۆنه‌ ناوی كه‌ گوایه‌ ڤیدیۆی به‌هێزتر هه‌یه‌ له‌ناو دارك نێت له‌چاو سایته‌ پۆڕنه‌كانی تر كه‌ له‌ ڕێگه‌ی وێبگه‌ره‌ ئاساییه‌كانه‌وه‌ ئه‌كرێنه‌وه‌ و چونه‌ ناویان ئاسانه‌ و هه‌ر وه‌ك له‌ بابه‌تی پێشووتر باسمان كرد كه‌ له‌ناو دارك نێت چ كارێك ئه‌نجام ئه‌درێت و جۆری ڤیدیۆ پۆڕنه‌كانی دارك نێت چین و چۆنن ئه‌توانن بڕۆن بابه‌تی پێشتر بخوێننه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی باشتر بزانیت ده‌رباره‌ی دارك نێت ه‌وه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی پێشتر كلیك له‌سه‌ر (خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ت) بكه‌.

كۆتا قسه‌شم هیوادارم هیچ كه‌سێك هه‌وڵی چوونه‌ ژووره‌وه‌ بۆ داڕك نێت نه‌دا چونكه‌ هه‌ر خۆی بیركردنه‌وه‌ له‌ چوونه‌ ناویشی كارێكی هه‌ڵه‌یه‌ و دژ به‌ یاسایه‌ چونكه‌ جگه‌له‌ كێشه‌ هیچ سوودێكت پێ ناگه‌یێنێت

سه‌رچاوه‌/ تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.