وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند که به‌مزووانه ئۆفیسه‌کانی چاودێریکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران و سعودیه له ریاز و تاران ده‌کرێنه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوولاش ئاسایی ده‌کرێنه‌وه.
بهرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌اره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، ئێران سودی له‌و هه‌وڵانه‌ی ئه‌مریکا بینیوه که ده‌یه‌وێت ئێران لاواز بکات، به‌ڵام ئێران ئه‌و ته‌حه‌دایانه‌ی به قازانج بۆ خۆی هه‌ڵگه‌ڕاندوه‌ته‌وه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که باشترکردووه.
گوتیشی: گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ سعودیه به‌رده‌وامن و به‌مزووانه هه‌ردوولا له تاران و ریاز نووسینگه‌ی چاودێریکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی هه‌ردوولا ده‌کرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه په‌یوه‌ندییه ئێرانییه ئه‌وروپییه‌کانیش به‌ره‌و باشتر رۆیشتوون.
قاسمی ئاماژەی بەوەش کرد 8 مانگ بەر لە ئێستا ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ سعودیە لە سویسرا واژۆکردووە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە سویسرا بەرژەوەندییەکانی ئێران لە سعودیە دەپارێزێت.
گوتشی: زۆربه‌ی وڵاتان بێزارن له سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر ئێران و له‌جیاتی به‌قسه‌ی تره‌مپ بکه‌ن و په‌یوه‌ندییه‌کانیان بپچڕێنن له‌گه‌ڵمان، به‌ڵام ئه‌وان دێن په‌یوه‌ندییه‌کانیان به‌هێز ده‌که‌ن له‌گه‌ڵمان.
شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی نێوان ئێران و سعودیە چەند جارێک گرژی بەخۆوە بینیوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.