Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 21:18

لە یادی ١١ ساڵەی تیرۆر کردنی ‎وێنەگری ڕۆژنامەوان نەسیرعەلی  

تا ئێستا چەندین كارمەندی ئه‌و ده‌زگایه‌ شه‌هید كراون
کوردستان TV
100%


‎لە ٢٣/٧/٢٠٠٧   نه‌سیر علی  لە كاتی ڕاپەڕاندنی ئەركی ڕۆژنامەوانی خۆی لەگەڵ تیمی كوردستان تی ڤی لە نزیك ناوچەی سەوز- كەرادەی مریه‌می شاری بەغدا كەوتنە بەر په‌لاماری چەكدارانی تیرۆریست له‌ ئەنجامدا وێنەگر نەسیر علی  شەهید دەبێت 


‎ئەمە لە كاتێكدا بەردەوام نوسنگەكانی كورستان تیڤی لە بەغدا و موسڵ  و كركوك  كەوتبوونە بەرهه‌ڕه‌شه‌و پەلاماری تیرۆریستان و به‌ تایبه‌تى نوسینگه‌ى به‌غداى كوردستان تىڤى بەوهۆیەشەوە چەندین كارمەندی ئه‌و ده‌زگایه‌ شه‌هید كران وه‌ك شه‌هیدان(نه‌سیرعه‌لى)( لایه‌ق كاكه‌یى)( عسام سرسم )(مسته‌فا سه‌عید )(ئه‌ركان شه‌ریف) چه‌ندانى دیكه‌ش برینداركران وزۆرێك له‌ كارمه‌ندان به‌ هۆی هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن  ماڵ و حاڵیان به‌ جیى هێشت   

دووباره‌ به‌ناوى سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و رۆژنامه‌وانانى ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆمان و خانه‌واده‌ى شه‌هیدانى ده‌ستى تیرۆرى كوردستان تیڤى و به‌تایبه‌ت وێنه‌گرى رۆژنامه‌وان نه‌سیر عه‌لى ده‌كه‌ین رۆحى شاد و جێگه‌ى به‌هه‌شت بێت. 
 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.