Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 23:30

ڕۆژنامەیەک: دۆناڵد ترەمپ و حەسەن ڕۆحانی چاویان بەیەکتری دەکەوێت

ترەمپ ئامادەیە بۆ كۆبوونەوەی لەگەڵ ڕۆحانی
کوردستان TV
#11
100%


ڕۆژنامەیەكی ئیسڕائیلی كات و شوێنی كۆبوونەوەی مێژوویی سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاشكرادەكات.

رۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی لە چەند سەرچاوەیەکی دیبلۆماسی ڕۆژئاواوە بڵاویکردەوە مانگی داھاتوو لەکاتی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران مانگی داھاتوو لە نیویۆرک چاویان بەیەکتری دەکەوێت.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، چەند سەرچاوەیەکی ئەڵمانی و فەڕەنسی کۆبوونەوەی نافەڕمییان لە نێوان ھەردوولادا ئەنجامداوە بۆ ئەوەی ھەردوو سەرۆک لە لوتکەیەکی مێژووییدا لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بەیەکبگەن.

پێگەی دێبکای ئیسرائیلی ئاماژەی بەوە کردووە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئامادەیە چاوی بە حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بکەوێت، ھەرچەندە تاران ئەو داوایەی ترەمپی ڕەتکردووەتەوە.

هەر ئەو ماڵپەڕە بڵاویكردۆتەوە، كە ترەمپ ئامادەیە بۆ كۆبوونەوەی لوتكە لەگەڵ ڕۆحانی ئەوەش لەڕێگەی عومانی-یەكەوە، كە گفتوگۆی نهێنی لەنێوانیان دەستپێكردووە لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە بەبێ‌ ئەوەی فەرماندە سەربازی و سیاسیە ئیسڕائیلیەكان بزانن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئێشتر ترەمپ ڕایگەیاندبوو، كە ئامادەیە بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ ڕۆحانی بەبێ‌ بوونی مەرجی پێشوەختە و لە هەر كاتێك ئێرانیەكان بیانەوێت.

ترەمپ وتوشیەتی، وا هەست دەكەم سەركردە ئێرانیەكان بەم نزیكانە گفتوگۆم لەگەڵ دەكەن.

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.