Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 08:54

سێ سه‌ربازی ناتۆ له‌ ئه‌فغانستان کوژران

هێرشبه‌ره‌كه‌ پیاده‌ بووه‌ و خۆی كردووه‌ به‌ناو هێزه‌ ئه‌منییه‌كان
سێ سه‌ربازی ناتۆ له‌ ئه‌فغانستان كوژران
کوردستان TV
100%

به‌رپرسانی ویلایه‌تی په‌روانی ئه‌فغانستان رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ هێرشێكی خۆكوژیی له‌ نێوان سه‌ربازانی بیانی و ئه‌فغانیدا ئه‌نجامدراوه‌ و به‌م هۆیه‌وه‌ سێ سه‌ربازی ناتۆ كوژران.

وه‌حیده‌ شه‌هكار وته‌بێژی والی په‌روان له‌مباره‌یه‌وه‌ وتی كه‌ له‌كاتی سوڕانه‌وه‌ی هاوبه‌شی هێزه‌ بیانییه‌كان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ناوخۆی ئه‌فغانستان له‌ نزیك شاری چاریكار له‌ ناوچه‌ی " خه‌لا زایی " ئه‌م هێرشه‌ خۆكوژییه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

به‌ وته‌ی شه‌هكار هێرشبه‌ره‌كه‌ پیاده‌ بووه‌ و به‌بێ ئه‌وه‌ی سواری هیچ كه‌ره‌سته‌یه‌كی هاتووچۆ بووبێت خۆی كردووه‌ به‌ناو هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستان و هه‌روه‌ها هێزه‌ بیانییه‌كاندا و خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.

هێزه‌كانی پشتیوانیی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ به‌ رێبه‌رایه‌تیی ناتۆ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌وه‌ سێ سه‌ربازی ناتۆ كوژراون و سه‌ربازێكی ئه‌مریكیی و دوو سه‌ربازی ئه‌فغانیش بریندار بوونه‌.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ تاڵیبان به‌رپرسیارێتیی هێرشه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ و له‌ راگه‌یاندنه‌كانی خۆیدا باسی له‌ كوژرانی 8 سه‌ربازی ئه‌مریكیی كردووه‌.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.