Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 01:22

فڕۆکەیەک بە 20 سەرنشینەوە لە سویسرا که‌وته‌ خواره‌وه‌

‌سەرجەم سەرنشینەكان گیانیان لە دەستداوه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ پۆلیسی سویسرا رایدەگەیەنێت، فڕۆكەیەك بە 20 سەرنشینەوە لە بەرزاییەكانی ئەلب كەوتووەتە خوارەوەو سەرجەم سەرنشینەكانی گیانیان لە دەستداوە.

پۆلیسی سویسرا رایگەیاند، فڕۆکەکە 20 سەرنشینی تێدابووە، کە لە سنووری باشووری سویسراوە بەرەو بنكەی هێڵە ئاسمانیەكە لە زویرخ فڕیووە، بەڵام بەرزاییەكانی ئەلب تێکشکاوەو کەوتووەتە خوارە.

بە وتەی پۆلیس، فرۆكەکە فرۆكەیەكی كۆنی سەربازی بووە، 18 سەرنشین و 2 فرۆكەوانی تێدابووە و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستداوە.

پۆلیسی سویسرا ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، تا ئێستا هۆكاری تێكشكانی فرۆكەكە نەزانراوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.