Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 21:24

کۆمپانیای ئه‌پل ریکۆردی جیهانی ده‌شکێنێت

نرخی ئه‌پل گه‌یشتۆته‌ یه‌ك ترلیۆن دۆلاری ئه‌مریكی
کوردستان TV
100%

كۆمپانیای ئه‌پل تاكه‌ كۆمپانیای وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه‌ كه‌ ته‌واوی داهاته‌كه‌ی گه‌یشتۆته‌ یه‌ك ترلیۆن دۆلاری ئه‌مریكی .

گۆگڵ فاینه‌س ئاشكرایده‌كات ، نرخی ئامێرەکانی ئەپڵ لە بازارە ئەلیکرتۆنیەکاندا گەیشتۆتە 950$ ملیار دۆلاری امریکی ، ئێستاش پاش نوێبوونەوەی تەواوی پشکەکانی ئەپڵ گەیشتۆتە 208.13 دۆلاری امریکی و کۆمپانیاکە ڕایگەیانووە کە ڕێژەکان بەردەوام لە گۆڕاندان .

ئه‌م كۆمپانیایه‌ ئاشكرایده‌كات ، چوارشه‌ممه‌ی رابردوو نرخی پشكه‌كانی گه‌یشتۆته‌  4,829,926,000 دۆلاری ئه‌مریكی ، به‌ڵام به‌ هۆی گۆڕان و بەرزبوونەوەی بەردەوامی پشکەکان له‌ ئێستادا نرخی ئه‌پل گه‌یشتۆته‌ یه‌ك ترلیۆن دۆلاری ئه‌مریكی ، ئه‌م ئاسته‌ش ئاستێكی زۆر به‌رزه‌ و تاكو ئێستا هیچ كۆمپانیایه‌ك نه‌گه‌یشتۆته‌ ئه‌م ئاسته‌ به‌رزه‌ .

كۆمپانیای ئه‌پل باس له‌وه‌ ده‌كات پێشتر لە هەوڵی ئەوە دابوون پشکەکان بەرز بکەنەوە  ، بەڵام هەرگیز چاوەڕوانی ئەم ئاستە بەرزەیان نەکردووە ، له‌ ئێستادا ئه‌م كۆمپانیایه‌ ریکۆردی جیهانی شکاندووە و نرخەکەی گەیشتۆتە 1$ ترلیۆن دۆلار کە پێشتر هیچ کۆمپانیایەک بەم ڕێژە بەرزە نەگەیشتووە .

جێی باسه‌ ، كۆمپانیای ئه‌پل زانیاری گۆگڵ فایەنس بەکاردێنێ بۆ لێکدانەوەی پشکەکانی کۆمپانیاکەی و هەروەها سیری بەکار دێنێ بۆ کۆکردنەوە و لێکدانەوەی زانیاریەکانی .

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.