Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 12:19

گۆرانی " له‌ پاش مه‌رگم"ی مشکۆ له‌ چییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ ؟

لەژێر دەستی شەهابەی هەولێری فێری گۆرانی و مەقامات بووە
کوردستان TV
100%


ڕەنگە زۆر كەس نەزانێ گۆرانیی (لە پاش مەرگم)ی مشكۆی هەولێری چۆن لە دایك بووە و چ چیرۆكێكی لە پشتە، یان كەسانێك هەن بزانن هونەرمەندی كۆچكردوو بە چ مەبەستێك ئەو گۆرانیەی چریوە .

ساڵی 1939 مشكۆی هەولێری ژنی هێناو ئەو كات بووە باوكی كچێك و ساڵی 1942 دەچێتە شاری بەغدا و ژن و كچەكەی جێدەهێڵێ لەو ماوەیەدا ژنەكەی تووشی نەخۆشی گرانەتا دەبێ و هەر بەو نەخۆشیەوە دەمرێ . 

 كاتێك مشكۆ ئەو هەواڵە دەبیستێ و بە پەلە دەگەڕێتەوە و دەچێتە سەر گۆڕەكەی و بە گریانەوە شیعرەكەی ئەختەری شاعیر بە كەمێك دەستكاریەوە دەڵێ: لە پاش مەرگم چ فایدەیە بێیە سەر قەبرم لە بۆ شیوەن و ...تد، بەو گۆرانیەش كەمێك كوڵی دڵی دادەمركێ و هێور دەبێتەوە .

 مشكۆی هەولێری ناوی تەواوی شەوكەت سەعید حاجی ئیبراهیم ئاغای دێرێ ساڵی 1908 لە گەڕەكی سەرای قەڵاتی هەولێر لە دایك بووە و ساڵی 1914 لەبەر گرانی و قات و قڕی ماڵیان لە هەولێر باری كرد و بەرەو گوندی دێرێ كە گوندی باب و باپیرانیەتی و ساڵی 1932 باوكی كۆچی دوایی كردووە و حاجی سابیری عەلافی خاڵی بەخێویان دەكات .

 ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ بۆ یه‌كه‌مجار لە ساڵی 1931 لە ماڵی عەلی پاشا دۆغرەمەچی مەقامی بەیات دەڵێتەوە ئەو ئاهەنگەش بە بۆنەی عەلی پاشا بوو كە بوو بە ئەندامی پەرلەمان .

جێی وەبیرهێنانەوەیە مشكۆ لەژێر دەستی شەهابەی هەولێری فێری گۆرانی و مەقامات بووە، هەروەها لە كاوێس ئاغاش فێری لاوك بووە، بۆیە گەلێك لاوكی خۆشی چریوە كە یەكێك لەوانە لاوكی (لێ لێ جەوێ) بووە . 

سه‌رچاوه‌ : هه‌ولێر

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.