Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 07:11

کورتی باڵا هۆکار و نیشانه‌کانی و چاره‌سکردنی  

كه‌می هۆرمۆنی گه‌شه‌
کوردستان TV
100%

كورتی باڵا یان كورته‌ باڵایی به‌وه‌ پێناسه‌ ده‌كرێت كه‌ باڵایی مرۆڤ كه‌متر بێت له‌ باڵای ئاسایی به‌ گوێره‌ی ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز و كێش و ده‌توانرێت ده‌ستنیشان بكرێت كاتێ مناڵی كه‌متر بێت به‌گوێره‌ی چارتی گه‌شه‌ی مناڵ ۰

باڵای مرۆڤ له‌ ته‌مه‌نی ( ۲٥ ساڵ ) ده‌وه‌ستێت به‌ڵام زۆرینه‌ی كچان له‌ ( ۱۷ ساڵ و نیو ) و كوڕان له‌ ( ۱۸ ساڵ ) دا گه‌شه‌ی باڵایان ئه‌وه‌ستێت ۰

هۆكاره‌كانی كورته‌ باڵایی:

1ـــ بۆماوه‌یی : ئه‌گه‌ر مناڵه‌كه‌ باوك یان دایكی یاخود هه‌ر دووكیان كورته‌ باڵا بوون : ئه‌وا شتێكی زۆر چاوه‌ڕوان كراوه‌ كه‌ ئه‌و مناڵه‌ باڵای كورت بێت ۰

2ـــ هۆكاری نه‌خۆشی :

ـــ به‌دخۆراكی.

ـــ كه‌می ڤیتامین دی و ئێسكه‌نه‌رمه‌.

ـــ كه‌می هۆرمۆنی گه‌شه‌ یان سستی یا نه‌بوونی هۆرمۆنی گه‌شه‌.

ـــ شه‌ونخوونی و كه‌مخه‌وی و تێك چوونی خه‌و.

ـــ نه‌خۆشی درێژ خایه‌ن وه‌ك ڕه‌بۆ و شه‌كره‌ و سستی و وه‌ستانی گورچیله‌ و هه‌ندێك نه‌خۆشی تری گورچیله‌ و سك چوونی به‌رده‌وام و هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌رس.

ـــ هه‌ندێك جۆری كه‌م خوێنی وه‌ك سه‌لاسیمیا و كه‌مخوێنی سكه‌ڵ سێڵ.

ـــ قه‌ڵه‌وی له‌ مناڵ.

ـــ كۆرپه‌ی ناكام و بوونی به‌دخۆراكی له‌ دایك دا كاتی سكپڕی.

ـــ نه‌خۆشی بۆماوه‌یی وه‌ك كۆنیشانه‌ی تێرنه‌ر و داون و نه‌خۆشی كوشینگ و گه‌شه‌ نه‌كردن و پوكانه‌وه‌ی غوده‌ی نوخامی.

ـــ سستی غوده‌ی ده‌ره‌قی.

ـــ هۆكاری سایكۆلۆژی وێنه‌ی بێبه‌ش بوون له‌ سۆزی دایك و باوك یان له‌ده‌ست دانی دایك. یان باوك یان كه‌سێكی نزیك ، هه‌روه‌ها بوونی سترێسی زۆر و به‌رده‌وام.

ـــ به‌كارهێنانی ده‌رمانی ستیرۆیده‌كان وه‌ك دیكسۆن و كۆرتیزۆن.

ـــ نه‌خۆشی بۆماوه‌یی بڕبڕه‌كان و نه‌رمی كڕكراگه‌ و شه‌له‌ل ده‌ماغ و نه‌بوونی ته‌ركیز كه‌ هه‌ندێ جار وه‌ك ئۆتیزم ده‌ست نیشان ده‌كرێت .

3ـ كورته‌باڵایی جه‌سته‌یی ؛ له‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌دا ئێسكی مناڵه‌كه‌ گه‌شه‌ ناكات وه‌ك پێویست و له‌ ئێسكی مناڵێكی ته‌مه‌ن بچوكتر له‌ ته‌مه‌نی خۆی ده‌چێت و دوای باڵغ بوون باڵای مناڵه‌كه‌ زیاد ده‌كات .

نیشانه‌كانی كورته‌باڵایی :

كورته‌ باڵایی به‌وه‌ ده‌ناسرێته‌وه‌ كه‌ باڵایی مرۆڤ كه‌متر بێت له‌ باڵای ئاسایی به‌ گوێره‌ی ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز و كێش و ده‌توانرێت ده‌ستنیشان بكرێت كاتێ مناڵی كه‌متر بێت به‌گوێره‌ی چارتی گه‌شه‌ی مناڵ یاخود به‌رواد بكرێت به‌ لیستی نموونه‌ی باڵا به‌ گوێره‌ی ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز ۰ هه‌روه‌ها پزیشك ده‌توانێت به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی باڵای چاوه‌ڕوانكراو و ئاسایی ئه‌و كه‌سه‌له‌ كاتی پێگه‌شتتن دا به‌ چه‌ند هاوكێشه‌یه‌ك ده‌ست نیشان بكات كه‌ پشت به‌ باڵای باوك و دایكی مناڵه‌كه‌ ده‌به‌ستێت .

ئه‌و فه‌حسانه‌ی پێویسته‌ له‌ كاتی كورتی باڵا دا ئه‌نجام بدرێت :

ـــ فه‌حسی هۆرمۆنی گه‌شه‌ كه‌ پیویسته‌ دوو جار خوێن وه‌ربگێرێت كه‌ یه‌ك سه‌عات له‌ نێوانیان دابێت له‌گه‌ڵ هۆرمۆنی گه‌شه‌ی له‌ ئه‌نسۆلین چوو .

ـــ فه‌حسی غوده‌ی ده‌ره‌قی.

ـــ فه‌حسی ڕێژه‌ی خوێن و ڤیتامین دی و سی و بی و كانزاكان وه‌ك كالسێوم و مه‌گنسێوم و زنك و ئاسن و پڕۆتین.

ـــ فه‌حسی میز و گورچیله‌ و فه‌حسی پیسایی.

ـــ فه‌حسی شه‌كره‌.

ـــ تیشكی ئێسك بۆ ده‌ستی چه‌پ و بڕبڕه‌كان و هه‌ندێ حاڵه‌ت ڕه‌نگه‌ سۆنار و تیشكی ته‌نووری بوێت .

ـــ فه‌حسی كرۆمۆسۆمی تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشی بۆماوه‌یی له‌ كاتی بوونی ئه‌گه‌ری بوونی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ .

چاره‌سكردنی كورتی باڵا :

۱ ده‌ست نیشان كردنی جۆر و هۆكاری كورته‌ باڵایی و چاره‌سه‌ركردنی هۆكاره‌كانی ئه‌گه‌ر بتوانرێت ۰

۲ پێدانی هۆرمۆنی گه‌شه‌ له‌ كاتی نه‌بوون یان كه‌می هۆرمۆنی گه‌شه‌ كه‌ ه‌ ڕێگه‌ی ده‌رزی ژێر پێسته‌وه‌ ده‌درێت به‌ مناڵه‌كه‌ ڕۆژانه‌ و پزیشكی پسپۆڕ دیاری ده‌كات و هه‌ندێك جار پێكهاتووه‌كانی هۆرمۆنی گه‌شه‌ به‌ شێوه‌ی حه‌پ یان قه‌تره‌ و به‌خاخه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت .

۳ خۆركی ته‌ندروست و ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ پڕۆتین و ڤیتامین دی و سی و بی و كانزاكان وه‌ك كالسێوم و مه‌گنسێوم و زنك و ئاسن .

٤ وه‌رزشكردنی به‌رده‌وام رۆژانه‌

٥ ڕێكردنه‌وه‌ی خه‌و و دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ شه‌ونخوونی ۰

 سه‌رچاوه‌/ ده‌ رمانخانه‌ی سلێمانی

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.