Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 01:28

له‌ نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی ئیتاڵیا ته‌قینه‌وه‌یه‌ک روویدا

20 كه‌س برینداره‌
کوردستان TV
100%


میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی پۆلۆنیا له‌ ئیتاڵیا بستراوه‌، روون نه‌كردوه‌ته‌وه‌ ئایا كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی بووه‌ یان كرده‌وه‌یه‌كی تر.

چالاكوانانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ و ڤیدیۆی كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر رێگه‌ی خێرای شاری پۆلۆنیا له‌ ئیتالیا و له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی شاره‌كه‌ روویداوه‌.

به‌ گوێره‌ ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان 20 كه‌س له‌م رووداوه‌ برینداربوونه‌، به ئه‌مبوڵاس  گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌م شاره‌ و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه‌ واش بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هه‌ندێ له‌ برینداره‌كان برینیان سه‌خته‌.

به‌رپرسانی ئه‌منیی ئیتاڵیا تائێستا هیچ لێدوانێكیان له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌داوه‌ و هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌یان روون نه‌كردوه‌ته‌وه‌ ئایا كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی بووه‌ یان كرده‌وه‌یه‌كی تر.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.