Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:06

کۆمپانیای TSMC به‌هۆی هێرشێکه‌وه‌ ته‌واوی سیستمه‌کانیان له‌کار که‌وتوون

له‌لایه‌ن هاككه‌ره‌كانه‌وه‌ ئه‌نجام دراو
کوردستان TV
100%

كۆمپانیای TSMC ــــۍ به‌ڕێوه‌به‌ر و دروستكه‌ری چیپه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌هۆی چه‌ند هێرشێكی ڤایرۆسه‌وه‌ ته‌واوی سیستمه‌كانیان له‌كار كه‌وتن!

له‌ ئێستادا به‌شێك له‌ سیستمه‌كان دووباره‌ كه‌وتوونه‌ته‌وه‌ كار به‌ڵام به‌شه‌كه‌ی تریان هێشتا له‌ چاكسازی دان!

كۆمپانیای TSMC ڕایگه‌یاند ، كه‌ له‌ شه‌وی ڕابردوو ، به‌هۆی هێرشێكی وایرۆسه‌وه‌ ، ته‌واوی سیستمه‌كانیان له‌كار كه‌وتن ، به‌ڵام ، له‌ ئێستادا به‌شێك له‌ سیستمه‌كانیان دوباره‌ كه‌وتوونه‌ته‌وه‌ كار ، و ئه‌وانه‌ی تریان له‌ چاكسازی دان ، و كۆمپانیاكه‌ ڕایگه‌یانده‌ كه‌ ئه‌وان به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی پاراستنی سیستمه‌كانیاندان ، له‌ هه‌ر هێرشێكی تری ئه‌لیكترۆنی.

وه‌ هه‌روه‌ها كۆمپانیای TSMC ڕایگه‌یاندووه‌ ، كه‌ هێرشه‌كه‌ له‌لایه‌ن هاككه‌ره‌كانه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ ، به‌ مه‌به‌ستی تێكدان و له‌كارخستنی سیستمی كۆمپانیاكه‌یان!…

وه‌ كۆمپانیاكه‌ وتوویه‌تی له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و سیستمه‌ له‌كار كه‌وتوویانه‌ی تریشیان دووباره‌ ئه‌كه‌ونه‌ كار!.۰

 سه‌رچاوه‌/ تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.