Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 09:06

تره‌مپ سزاکانی سه‌ر ئێرانى واژۆ کردو سبه‌ینێش جێبه‌جێ ده‌کرێن

ئێران بۆی نییه‌ دۆلاری ئه‌مریکی و ئاڵتون و کانزا گرانبه‌هاکان بکڕێت
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ 6/8/2018 دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بڕیاریدا که‌ سزاکانی سه‌ر ئێران زیندوو بکاته‌وه‌.

دۆناڵد ترەمپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا واژوی له‌سه‌ر سزاكانی سه‌ر ئێران كرد و بڕیاریشه‌ سبه‌ینێ سێشەممە سزاكانی سەر ئێران بكەونە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ بڵاویانکرده‌وه‌ که‌ به‌رپرسانی ئه‌مریکا رایانگه‌یاندوه‌" تره‌مپ ئاماده‌یه‌ له‌هه‌ر کاتێکدا بێت چاوی بکه‌وێت به‌ به‌رپرسانی ئێرانی، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ سنورێک بۆ په‌لهاویشتنه‌کانی ئێران دابنرێت له‌ناوچه‌که‌دا".

باسیان له‌وه‌شکردوه‌ "که‌ سبه‌ی سێشه‌ممه‌ له‌ کاتژمێر 7ی به‌یانییه‌وه‌ سزاکان ده‌چنه‌ بواری جێبه‌جێکردنه‌وه‌".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، که‌ به‌پێی سزاکان ئێران بۆی نییه‌ دۆلاری ئه‌مریکی، ئاڵتون و کانزا گرانبه‌هاکان بکڕێت، هه‌روه‌ها مه‌به‌ست له‌م سزادانه‌ گۆڕینی رژێمی ئێران نییه‌. 

له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند" ئه‌و سزایانه‌ی سه‌ر ئێران كه‌ به‌ هۆی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌وه‌ هه‌ڵپه‌سێردرابوون، دووباره‌ به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا ده‌یانسه‌پێننه‌وه‌.

له‌ میانی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئاسیا، مایك پۆمپیۆ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاند "كۆشكی سپی ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی ئه‌و سزایانه‌ ده‌دات كه‌ ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر ئێراندا ده‌یانسه‌پێنێت".

پۆمپیۆ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "ئه‌و سزایانه‌ی‌ به‌هۆی‌ ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌وه‌ ڕایان گرتبوو، دووباره‌ ده‌یانسه‌پێننه‌وه‌".

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو "هه‌ڵوێستی‌ وڵاته‌كه‌ی بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ ئێران ڕوونه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ پێویسته‌ تاران سه‌ره‌تا گۆڕانكاری زۆر گه‌وره‌ له‌ سیاسه‌تیدا بكات".

پێشتر میدیاكانی‌ ئه‌مریكا ئاشكرایان كردبوو قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ سزا نوێیه‌كانی‌ ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، ڕێگری‌ له‌ بازرگانی به‌ دۆلاری ئه‌مریكی‌ و، لاوازكردنی‌ بازرگانیی نه‌وتی ئێران و، هه‌روه‌ها سنوورداركردنی‌ بازرگانیی پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل ده‌گرێته‌وه‌.

هاوكات وڵاتانی سێهه‌م ده‌خرێنه‌ چوارچێوه‌ی‌ گه‌مارۆ ئابوورییه‌كه‌. كه‌ پێشتر ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو: سزاكانی‌ ئه‌و وڵاتانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ پابه‌ند نابن به‌ بڕیاری سزاكه‌ و به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.