Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 08:52

به‌ڤیدیۆ.. ته‌قینه‌وه‌که‌ی دوێنێی ئیتالیا تانکێکى هه‌ڵگرى سووته‌مه‌نى بوو

تانكێكى هه‌ڵگرى سووته‌مه‌نى ئاگرى گرتبوو و ته‌قیبووه‌وه‌
به‌ڤیدیۆ.. ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی ئیتالیا تانكێكى هه‌ڵگرى سووته‌مه‌نى بوو
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، دوێنى دووشه‌ممه‌ 6ى ئابى 2018، له‌ سه‌ر ڕێگاى گشتیى له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى پۆلۆنیا له‌ وڵاتى ئیتالیا دواى ئه‌وه‌ى ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌یه‌كى به‌هێز بیسترابوو، زۆرێك له‌ به‌كارهێنه‌رانی تۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ وڵاتى ئیتالیا وایانزانى ته‌قینه‌وه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى پۆلۆنیا ڕوویداوه‌، به‌ڵام له‌ راستێدا تانكێكى هه‌ڵگرى سووته‌مه‌نى ئاگرى گرتبوو و ته‌قیبووه‌وه‌.

به‌گوێره‌ى ئاماره‌كانى پۆلیسى ئیتالیا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و 55 كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ و ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى تانكى هه‌ڵگرى سووته‌مه‌نى له‌سه‌ر ڕێگاى گشتی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى پۆلۆنیا.

جێى ئاماژه‌یى له‌ كاتى ڕووداوه‌كه‌ تانكه‌كه‌ سوڕابووه‌وه‌ و وه‌رگه‌ڕابوو و هاوكات چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی تر زیانیان به‌ركه‌وت و ڕێگاكه‌ داخرا و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ كارمه‌ندانى ئاگر كوژێنه‌وه‌ نه‌یانتوانی له‌ كاتى پێویست بگه‌نه‌ شوێنى ڕووداوه‌كه‌.

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.