دوێنێ شەو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیارێكی نوێی پەیوەندیدار بە سەپاندنی سزا بەسەر ئەو لایەنانەی کە پێشێڵی گەمارۆکانی سەر ئێران دەکەن واژوو کرد.
سەرلەنوێ سەپاندنەوەی سزاكانی ئەمریكا بەسەر ئێران، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، هەڕەشەی سزادانی توند لەوانە دەكات، كە مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێران دەكەن.
سهبارهت بهم سزایانهی كه ئهمریكا بهسهر ئێراندا دهسهپێنێت ژمارهیهك كۆمپانیا كه گرێبهستیان لهگهڵ ئێران واژوكردووه پاشهكشهی دهكهن.
كۆمپانیای تۆتاڵی نەوتی فەرەنسی رایگەیاند ئەگەر لە سزاكانی ئەمریكا نەبورێن، لەو گرێبەستە دەكشێتەوە كە بەم دوایانە لەگەڵ ئێران ئیمزایكردووە و بەهاكەی چەندین ملیار دۆلار مهزنده دهكرێت.
هاوكات كۆمپانیای "بیجۆ"ی فەرەنسی رایگەیاند بەهۆی سزا ئابووریەكانی ئەمریكا، سەرباری بەرزبوونەوەی ئاستی هەناردەی ئۆتۆمبیل بۆ ئێران كە گەیشتووەتە 44 هەزار ئۆتۆمبیل تا ئێستا، لە گرێبەستەكەی لەگەڵ كۆمپانیای ئۆتۆمبیلی "خوردۆ" ی ئێرانی دەكشێتەوە.
هەریەكە كۆمپانیای "هۆنیویل " و "دوڤەر " و "جەنەراڵ ئەلكتریك"ی ئەمریكی رایانگەیاند رێككەوتنیان لەگەڵ حكومەتی تاران هەڵوەشاندووە، سەرباری ئەوەی قازانجێكی زۆریان لەو وڵاتە كردووە لەنێویاندا كشانەوە لە گرێبەستی فرۆشتنی چەندین فرۆكەی گەشتیاری بەبەهای 20 ملیار دۆلار .
شایهنی باسه بریارەكەی ترەمپ لە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ناوەکی ئێران، بریارەكە رێگری لە پێشێڵکردنی گەمارۆکانی سەر ئێران دەکات و سزای ئەو کەسانەش دەدرێ کە ھاوکاری ئێران دەکەن لە پێشێڵکردنی ئەو گەمارۆیانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.