نووسه‌ر و رۆماننووس" جه‌میل تۆران " نووسه‌رێكی كوردی شاری ئاگریی باكووری كوردستانه ، له لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده ، فێركردن و رۆشنبیری " یونسكۆ " خه‌ڵات ده‌كرێت .
ئه‌م نووسه‌ره له دوای روودانی كوده‌تاكه‌ی توركیا له ساڵی 1980 وه‌ك په‌نابه‌ر رووی له یۆنان كرد‌و تا ئێستا له‌م وڵاته ژیان به‌سه‌ر ده‌بات .
تۆران ئاشكرایده‌كات ،به هۆی نوسینی رۆمانی " من ناوم ئازاد " ه My name is Azad له لایه‌ن رێكخراوی یونیسكۆ خه‌ڵات كراوه ، ئه‌م رۆمانه باس له چیرۆكی ژیان و کۆچی خانەوادەیەکی کورد، کە لە دایک و باوکێک و کوڕ و کچێکی هەڵەبجەیی پێکهاتووە و دوای کیمیابارانکردنی شارەکەیان، ناچار بوون وەک پەنابەر روو بکەنە دەرەوە .
تۆران وتیشی چیرۆکەکە راستەقینەوە و لەو کاتەی دایک و باوکی ئازاد لەگەڵ منداڵەکانیان هەوڵیان دا بگەنە یۆنان، تەنیا ئازاد گەیشتە یۆنان و پۆلیسی تورکیا دایک و باوک و خوشکەکەی دەستگیر دەکەن و پێیان دەڵێن ئازاد لە دەریادا خنکاوە، دواتر ئەو خێزانە بەبێ ئازاد، رادەستی حكومه‌تی عێراق دەکەنەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.