Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 07:53

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی کۆماری چیک لە هەولێر دەکات

كونسوڵی گشتیی كۆماری چیك خۆشحاڵیی خۆی بە نزیکیی و دۆستایەتیی هەردوو گەلی چیك و کوردستان دەربڕی
کوردستان TV
#6 #7
100%

ڕۆژی چوارشەممە 8ـی8ـی2018 لە سەلاحەدین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە میخائیل سڤۆبۆدا كونسوڵی گشتیی نوێی كۆماری چیك لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی كۆماری چیك كە بە مەبەستی خۆناساندن سەردانی سەرۆك بارزانیی كردبوو، خۆشحاڵیی خۆی بە نزیکیی و دۆستایەتیی هەردوو گەلی چیك و کوردستان دەربڕی و گوتی ئەو ماوەیەی لێرەم هەست دەکەم لەناو خزم و کەسی خۆمم. كونسوڵی گشتیی كۆماری چیك لە هەولێر لە درێژەی قسەكانیدا جەختی لەوە كردەوە هەموو هەوڵی خۆی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان دەخاتەگەڕ و کاری جیدیش دەکەن بۆ پەرەپێدانی کاری زیاتری هاوبەش لە بوارەکانی خوێندنی باڵا و پەروەردە و کشتوکاڵ و پیشەسازی و بازرگانی، جگە لە کارکرنیان لە هاوکارییکردنی ئاوارەکان.

لە بەرانبەردا سەرۆك بارزانی بەخێرهاتنی كۆنسوڵی گشتیی نوێی كۆماری چیكی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كارەكانی و سوپاسی گەل و حكوومەتی كۆماری چیكی كرد كە پاڵپشتی گەلی كوردستان و هێزی پێشمەرگە بوونە و داوایشی كرد دۆستایەتیی گەلی كوردستان و گەلی كۆماری چیك قووڵتر بێت و هەماهەنگی و هاوکاریی هەردوولاش لە هەموو بوارەکاندا زیاتر بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.