ن/ شاخه‌وان مسته‌فا
ڕۆژگارێك تێپه‌ڕی كه ھونه‌ر سه‌رتاپای وڵاتی به‌خۆوه سه‌رقاڵ كردبوو، ته‌وژمه بارانێكی به كۆڵ ڕووی له وڵات كردبوو، كه ھێشتا ئه‌و وڵاته ناونیشانی نه‌بوو، وه‌لێ ھێنده به سۆ بۆ نیشتمان ده‌سووتا كه بڕواناكه‌م له ھیچ بوارێكدا ھێنده به خوولیاییهوه كار بۆ گه‌یاندنی په‌یامی گه‌لێك بكرێت.
دار حهسای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه و داپۆشینی ئه‌و وڵاته به ڕه‌نگاوڕه‌نگی ھونه‌ر پیاوێكی باڵا به‌رزی تێر عه‌قڵی شكۆمه‌ند بوو، ئه‌و ته‌نیا له یه‌ك بواردا زانا نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌ندازیارێكی گه‌نج و ھهڵكهوتووی بنه‌ماڵه‌یه‌كی مه‌زن و شۆڕشگێربوو، له چاوی ھه‌موواندا وه‌ك چقڵێك چه‌قی بوو، چونكه ئه‌و ئه‌زموونی له كتێبه به نرخه‌كانی شه‌ھید (ئیدریسی)ـی باوك وه‌رگرتبوو، سه‌ربوورده‌ی ئه‌و پیاوه ته‌نیا سه‌ركه‌وتنی وڵاتێكه كه له چه‌ند لایه‌ك ده‌ستیان خستووه‌ته خنا خناگه و بێ شه‌رمانه به‌ربوونه‌ته گیانی چه‌ند مرۆڤێكی په‌پووله ئاسا، كه به دوای ناسنامه‌ی خۆیانه‌وه وێڵن.
له به‌ری به‌یاندا به‌رپرسێكی خوێن گه‌رم و ئێوارانیش مرۆڤێكی ڕوح شیرینی ھونهردۆسته، له به‌یانیاندا سه‌رگه‌رمی وه‌رزش و خوێندنه‌وه‌ی په‌ڕاوی ڕۆژنامه‌كانه، كه كاتی ئاسایی دادێ به گڕوتینی جاران و بێ گوێدانه قه‌یران و گرفته ھهنووكهییهكان كار بۆ لابردنی په‌رده‌ی ڕه‌شی ڕه‌شبینی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات.
(نێچیرڤان بارزانی) ته‌نیا پله‌دارێكی حكوومه‌ت نیه، به‌ڵكو مرۆڤێكی به‌خشنده و ھونه‌ردۆست و كه‌سایه‌تیه‌كی لێبوورده‌یه، ئه‌و دڵی ته‌نیا بۆ سیاسه‌ت لێنادات، به‌ڵكو به‌ر له سیاسه‌ت، له‌گه‌ڵ ئازاری ھونه‌ردا ده‌ژێ، كه ئێستا بێ باوان بووه به‌ھۆی قه‌یران، په‌یامی ئه‌و پیاوه ته‌نیا باڵاكردنی ھونه‌ر بووه، ته‌نانه‌ت ساڵانێك زۆر له خه‌می سینه‌ما و شانۆ و فیستیڤاڵدا بوودجه‌ی خه‌یاڵی تێدا سه‌رف كردووه، ڕۆژانێك ھونه‌ری كوردی گه‌یاندووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه له كه‌م وڵاتی دنیادا ھێنده به‌په‌رۆشی حكوومه‌ت له خه‌می ھونه‌ری نیشتمان دابووه، به‌ڵێ، (نێچیرڤان بارزانی)، كه ده‌سه‌ڵاتی پێدرا وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵێنی به‌خۆی دا (یان نابێ گه‌نج بێ، یان نابێت ھونه‌ری وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و پیربوون بڕوا!).
• كاتێك كه قه‌یران باڵی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته خێر له‌خۆ نه‌دیووه داپۆشی (ئه‌و) ئازاره‌كانی ھێنده‌ی دیكه قووڵ بوونه‌وه، به جۆرێك كه نه‌یده‌زانی ئیدی له‌مڕۆ به دواوه كێ ده‌توانێ نازی چینی ھونه‌رمه‌ند و ڕۆشنبیر و ئه‌دیبی ئه‌و وڵاته ھه‌ڵگرێت، به‌ڵام قودره‌تی ئه‌و له ھزر و خه‌یاڵی كه‌سمان دانه‌بوو، چونكه ئێمه ته‌نیا یه‌ك دیووی بابه‌ته‌كانمان ده‌بینی، پێمان وابوو، ئیدی ده‌بێ (له وڵاتی كوێراندا ده‌ست به چاوی خۆمانه‌وه بگرین)، ئه‌مه به مانای ئه‌وه ھات، كه ته‌واوی جوومگه‌كانی ژیان به‌ھۆی قه‌یرانی دارایی بوه‌ستێ، ئێمه‌ی ھونه‌رمه‌ندیش ده‌بێ وچانێك وه‌رگرین و بۆ ماوه‌یه‌ك بوه‌ستین، به‌ڵام دیسانه‌وه ده‌یڵێم: قودره‌تی ئه‌و كه‌ڵه پیاوه له ڕاده‌به‌ده‌ر بوو، ھه‌ر زوو فرمێسكه‌كانی ئێمه‌ی سڕی، نه‌یھێشت ته‌نیا بین، به‌ڵكو به بزه و وشه‌ی سه‌ر لێوی ھیوایه‌كی بۆ ھونه‌ر گه‌ڕانده‌وه و، ھێدی ھێدی كار ده‌كات بۆ سڕینه‌وه‌ی فرمێسكه‌كان و لابردنی ئازاری ھونه‌رمه‌دان و ھونه‌ردۆستان.
• ڕه‌نگه له چوار ساڵی ڕابردوودا ئازاری زۆرمان بۆ ھونه‌ری نیشتمان چێشتبێ، به‌ڵام بڕوا ناكه‌م به قه‌د سه‌رۆك وه‌زیران شه‌وان به دڵێكی غه‌مگین خه‌وتبین، ته‌نانه‌ت تاڵه مووی سپی ئه‌و پیاوه، ڕووی ڕاستی ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، كه به‌ر له‌وه‌ی ببێت به سه‌رۆك وه‌زیران، پیاوێكی تووك ڕه‌شی نه‌رم و نیان و ھه‌میشه لێو به پێكه‌نین بووه!، ته‌نانه‌ت كه وڵات له ئازار ده‌ژیا، ئه‌و ھه‌ر گه‌شبین بوو، خه‌مه‌كانی ئێمه‌ی له ناخه‌وه ھه‌ڵده‌گرت، بۆ خۆی به ته‌نیا له سووچێكدا فرمێسكی گه‌رمی ده‌ڕێشت، نكۆڵی له بوێری ئه‌و ناكرێ له بڕیاردان، به‌ڵام بڕیارێك كه سه‌وزایی له نیشتمان و دڵی خه‌ڵكی كوردستاندا بڕوێنێته‌وه، زۆربوون ئه‌وانه‌ی كه تانه‌یان له ئه‌دی ئه‌و مرۆڤه پڕ له به‌خششه ده‌دا، به‌ڵام سه‌ر ئه‌نجام بێكار و بێ ده‌سه‌ڵات مانه‌وه، ھه‌موو ئه‌و پلانانه‌ی دایان ده‌ڕێشت، بێ ئه‌نجام مانه‌وه، ئه‌وان ته‌نیا له یه‌ك ڕوانگه‌دا (نێچیرڤان)ـیان ده‌بینی، كه كوڕی بنه‌ماڵه‌یه‌كه، به‌ڵام له‌وه حاڵی نه‌بوون، كه ئه‌و له نێو كێبخانهكهی (شه‌ھید ئیدریس)ـی جوانه‌مه‌رگ دا په‌روه‌رده بووه، ھه‌زمی ئه‌وه‌شیان پێنه‌ده‌كرا كه به ھه‌ناسه‌یه‌كی پاك له ئه‌دای ئه‌و مرۆڤه بڕوانن، ھه‌میشه داخ له دڵ بوون بۆ كه‌وتنی حكوومه‌تێك كه ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایه تێدا، به‌ڵام چیان له‌و ھه‌ناسه پڕ له ڕق و كینه‌یان ده‌ستكه‌وت، بگره به ده‌ستی به‌تاڵ گه‌ڕانه‌وه نێو جه‌ماوه‌ره‌كانیان.
• له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی نامه و سكاڵای ڕووبه‌ڕووی نێوان ھاووڵاتی و سه‌رۆك وه‌زیرانیشدا نموونه‌یه‌كی به‌رچاو ھاته ڕوو، كه كاتێك كچه خوێندكارێك له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی دا پرسیاری ئه‌وه ده‌كات (بۆچی گرنگی به ھونه‌ر نادرێت؟)، له وه‌ڵامدا شه‌فافانه (نێچیرڤان بارزانی) ده‌فه‌رمووێ: ناكرێت ئێمه بڵێین له ئه‌ساسه‌وه گرنگی به ھونه‌ر نه‌دراوه، به‌ڵكو ئه‌مه گوناھێكه به‌رامبه‌ر به كاره‌كانی حكوومه‌ت ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ساڵانی ڕابردووش ده‌بینین كاری گه‌وره و بوودجه‌ی گه‌وره له‌و مه‌جاله‌دا خه‌رج كراوه، به‌ڵام به‌ھۆی باری ئابوورییه‌وه ئه‌و سێكته‌ره نه‌بووه‌ته ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی ئێمه، ساڵانێكیش له ھه‌موو بواره‌كانی ھونه‌ردا حكوومه‌تی ھه‌رێم درێغی نه‌كردووه، له ئه‌نجامدانی چالاكی و به‌رز ڕاگرتنی ھونه‌ری نیشتمان، جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌گه‌ڵ باشتربوونی ڕه‌وشی دارایی له ھه‌رێمی كوردستان جارێكی تر ده‌گه‌ڕێینه‌وه باوه‌شی ھونه‌ر و كار ده‌كه‌ین بۆ به‌رز ڕاگرتنی ھونه‌ر به ھه‌موو لایه‌نه‌كانیه‌وه.
• ئه‌مه ده‌قی وته‌كانی به‌ڕێز (نێچیرڤان بارزانی) بوو، كه له‌گه‌ڵ ئه‌و ھه‌موو فشاره‌ی لایه‌نه‌كان و په‌لاماری داخ له دڵانه‌ی ئه‌و كه‌سانه بوو كه له ئاست سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی ئه‌و پیاوه‌دا ھێشتا بچووكن درایه‌وه.
• به‌ڵێ، ئه‌و ڕاستگۆیه له خۆشه‌ویستی خۆی بۆ ھونه‌ر، بێ ویژدانیه، كه خووله یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی فیستیڤاڵه‌كانی سینه‌مای ھه‌ولێر و كوردستان به گشتی له‌بیر بكه‌ین، یان ئه‌و زنجیره كۆنسێرتانه‌ی كه شاریان به ھونه‌ر داپۆشتبوو له‌بیر بكه‌ین، یان ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه بوودجه‌ی بێ ھه‌ژمار بۆ فیستیڤاڵی ڕێزگرتن له شاعیر و ئه‌دیبانی شار دابین ده‌كرا له‌بیر بكه‌ین.
• ده‌بێ ویژدانی ھه‌مووان زیندووبێت له ئاست ئه‌و ڕێزگرتنه گه‌وره‌یه‌ی كه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و پیاوه‌دا مووچه‌یه‌ك دیاری كرابوو به ناوی (مووچی ڕێزلێنانی ھونه‌رمه‌ندان!)، كه ئه‌مه‌ش ڕاستی ئه‌وه‌ی ده‌رده‌ست كه به چ جۆرێك (نێچیرڤان بارزانی) ڕێز و حورمه‌ت ھونه‌ر ده‌گرێت له‌م وڵاته.
• ھه‌ر بۆیه وه‌ك فیلمسازێك و به‌رپرسێكی ھونه‌ری، گه‌شبینم له ئاست زاڵ بوون به‌سه‌ر ته‌گه‌ره‌كان، چونكه بڕوام وایه، كه تا ئه‌و پیاوه خاوه‌ن ئه‌و دید و بیركردنه‌وه‌یه بێت بۆ ھونه‌ری كوردی، دڵنیام كه ده‌رگاكانی ھیوا به‌ڕوومان ده‌كرێته‌وه و ھونه‌ری كوردیش جارێكی تر ده‌ست به گه‌شه‌ی خۆی ده‌كاته‌وه و وه‌ك چڵه دارێك جارێكی تر له دڵی ھه‌موواندا سه‌وز ده‌بێته‌وه.
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.