Erbil 38°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 22:57

متمانه‌ له‌ وه‌زیری‌ کاری‌ ئێران سه‌ندرایه‌وه‌

‌نه‌یتوانیوه‌ حکومه‌ت له‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ رزگاربکات
کوردستان TV
#11
100%


ئه‌مڕۆ 8ی ئابی 2018 ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران (په‌رله‌مان) متمانه‌ی له‌ علی ربیعی، وه‌زیری کار سه‌نده‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت که‌ ئه‌و وه‌زیره‌ نه‌یتوانیوه‌ حکومه‌ت له‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ رزگاربکات که‌ له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی سزاکانی ئه‌مریکادا زیادیکردوه‌.

دوای‌ دوو مانگ له‌ ده‌ستپێكردنی‌ خۆپیشاندانی‌ ناڕه‌زایی ئێرانییه‌كان له‌ دژی‌ گرانی‌ و نه‌بوونی‌ هه‌لی‌ كار، ئه‌نجومه‌نی‌ شورای‌ ئێران به‌ زۆرینه‌ی‌ ده‌نگ متمانه‌ی‌ له‌ وه‌زیری‌ كاری‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ رۆحانی‌ سه‌نده‌وه‌.

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا 129 په‌رله‌مانتار ده‌نگیان به‌ لێسه‌ندنه‌وه‌ی‌ متمانه‌ له‌ وه‌زیری‌ كار دا و 111 په‌رله‌مانتاریش له‌ دژی‌ بوون، ئه‌مه‌ش ماوه‌ی‌ سێ‌ مانگ ده‌رفه‌ت ده‌داته‌ حه‌سه‌ن رۆحانی‌ سه‌رۆكی‌ ئێران تا وه‌زیرێكی‌ نوێ‌ بۆ شوێنه‌كه‌ی‌ دیاری‌ بكات.

ربیعی یه‌کێکه‌ له‌ دیارترین هاوپه‌یمانه‌کانی رۆحانی و راوێژکاری محمد خاتمی، سه‌رۆکی پێشووتری ئێران بوو له‌ساڵانی 1997 تا 2005.

هه‌ندێ له‌ سه‌رچاوه‌ سیاسیه‌كان نێو ئێران ده‌ڵێن چه‌ند رۆژێك له‌مه‌و به‌ر وه‌زیری كار رایگه‌یاندبوو رێژه‌ی بێ كار و هه‌ژاری به‌رزبۆته‌وه‌ به‌هۆی سزا داراییه‌كانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران.

له‌دوای کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران که‌ له‌ساڵی 2015دا واژۆکرا و سه‌پاندنی سزای نوێش به‌سه‌ر ئێراندا که‌ دوێنێ سه‌پێنرا دۆخی ئابوری ئێرانی زیاتر شێواند.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.