چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی گووگڵ له شوێنی گهرانیدا وه‌ك رێزلێنانێك وێنه‌ی ژنێكی ناوداری بۆ یادكردنه‌وه كه ساڵوه‌گه‌ڕی له‌دایكبوونی بوو دابه‌زاند .
ئه‌و ژنه‌ی گووگڵ یادی كرده‌وه " عه‌نبه‌ره سه‌لام خالیدی" بوو عه‌نبه‌ره نووسه‌رێكی لێهاتوو و ناسراوی لبنانییه و له ساڵی 1897 له شاری به‌یرووت له دایك بووه " له ته‌مه‌نی 10 ساڵیدا خه‌تمی قورئانی پیرۆزی كردووه "
ئه‌و ژنه له ساڵی 1925 گه‌شتی بۆ ئینگلته‌را كردووه، له به‌شی ئادابی ئینگلیزی خوێندوویه‌تی " یه‌كه‌م ژن بووه له ڕادیۆی قودس ئیشی كردووه و توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌ده‌ب به شێوه‌یه‌كی ژنانه نووسیوه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه " له ساڵی حه‌فتاكاندا عه‌نبه‌ره كتێبێكی به ناوی "گه‌شتێك به ناو یاده‌وه‌رییه‌كانی لبنان و فه‌له‌ستین" بڵاو كردووه‌ته‌وه، یه‌كه‌م یاده‌وه‌ری بووه له‌سه‌ر فه‌له‌ستین له لایه‌ن ژنه‌وه بنووسرێت .
عه‌نبه‌ره یه‌كه‌م كه‌س بووه داستانی "ئه‌لیازه"ی هۆمیرۆسی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی، دواتر ته‌ها حوسێن پێشه‌كی بۆ نووسیوه و بڵاویان كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ش داستانی "ئۆدیسا" و "ئه‌نیاده"ی فێرجیلی له ئینگلیزییه‌وه وه‌رگێڕاوه.
ئه‌م ژنه له ساڵی 1986 كۆچی دوایی كرد و چه‌ند رۆژێكیش به‌ر له ئێستا ساڵوه‌گه‌ڕی 121 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی بوو، بۆیه گووگڵ یادیان كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.