گۆرانیبێژی باكووری كوردستان " نازدار جه‌زیری " له ئێستادا بۆ ئاماده‌كردن و ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م كاره‌كانی ئه‌لبوومه تازه‌كه‌ی كه 12 تراكی جۆراوجۆری گۆرانی له خۆ گرتووه گه‌راوه‌ته‌وه شاری هه‌ولێر .
نازدار ئاشكرایده‌كات " ئه‌و ئه‌لبوومه چه‌ند گۆرانی و چه‌ند تراكێكی جۆراوجۆری له‌خۆ گرتووه وه‌ك نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌ره‌بێسك و فۆلكلۆر به زاراوه‌ی جۆراوجۆر ، وتیشی ئه‌و كاره‌ی له سه‌رجه‌م كاره بڵاوكراوه‌كانی دیكه‌ی گه‌وره‌تر و باشتره، چونكه به‌شێوازێكی زۆر جیاواز كاری بۆ كراوه و دوای ته‌واوبوونی سه‌رجه‌م كاره‌كانی به‌مزووانه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بڵاوی ده‌كاته‌وه .
نازدار زیاتر ده‌ڵێت ، له قۆناغی سێیه‌می كاركردنی ئه‌و ئه‌لبوومه‌ین كه قۆناغی هه‌ڵبژاردنی گۆرانییه‌كانه، ئێستا له قۆناغی تۆماركردن و خوێندنی گۆرانییه‌كانین، سه‌رجه‌م تراكه‌كانی ئه‌و ئه‌لبوومه تۆمار كراون و له وڵاتی توركیا كاری ئاماده‌كردنی میوزیكی بۆ ئه‌نجامدراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.