جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین رایده‌گه‌ێنێ، كه كۆلۆمبیا به‌فه‌رمی دانی ناوه به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستیندا.
ته‌یسیر جهرادات ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سه‌رۆكی پێشووی كۆلۆمبیا، خوان مانوێل سانتۆس پێش ته‌واوبوونی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین، ریاز مالیكی كردووه و تیایدا رایگه‌یاندووه كه بڕیاریداوه به‌فه‌رمی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین بناسێنێت.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین، ته‌یسیر جهرادات باسی له‌وه كرد كه ریاز مالیكی له‌گه‌ڵ خوان مانوێل سانتۆس كۆبوونه‌وته‌وه و بڕیاری ناساندنهكه به خۆی گوتراوه.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین، 139 ده‌وڵه‌ت به‌فه‌رمی دانیان ناوه به فه‌ڵه‌ستیندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.