سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه له ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌وه تاوكو ئێستا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ھێرشیانكردووهتهوه سه‌ر ١٤٠ ئامانج له كه‌رتی غه‌ززه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان، ٨٠ مووشه‌كیان ئاراسته‌ی باشووری ئیسرائیل كردووه كه ٢٥یان له لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ئیسرائیله‌وه، تێشكێنراون.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، سوپای ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له شه‌وی رابردووه تاكو به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه فڕۆكه جه‌نگییه‌كان سێ ھێرشی ئاسمانییان بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ئه‌نجامداوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ھاتووه كه ھه‌روه‌ھا به‌یانی ئه‌مڕۆ، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ھێرشیانكردووهتهوه سه‌ر ٢٠ ئامانجی سه‌ربازی له كۆمه‌ڵگه‌كانی سه‌ربازی و سه‌ربازگه‌ی مهشقهكهكانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له غه‌ززه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه له‌نێو ئه‌و ئامانجانه كه له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل ھێرشیانكراوهته سه‌ر، كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی، ھه‌روه‌ھا كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه ھێزی ده‌ریاوانی سه‌ربه حه‌ماس به ئامانجی مه‌شق و راھێنان به‌كاری ده‌ھێنا، ھه‌ن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه ھه‌روه‌ھا پێنج كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌شق و راھێنان، كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌گه‌ڵ ناوچه‌یه‌ك له خان یونس كه سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس كۆبوونه‌وه‌یان تیایدا ساز ده‌كرد، به ئامانج كراون.
له كۆتاییدا، سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه تاوكو ئێستا، ھێرشكراوه‌ته سه‌ر ١٤٠ ئامانجی ستراتیجی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له غه‌ززه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.