Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 01:19

ئەمریکا جارێکی دیکە ڕووسیا سزا دەدات

لەدوای 22ی ئەم مانگەوە جێبه‌جێ ده‌كرێت
کوردستان TV
100%


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند ئەمریکا بڕیاریداوە کە جارێکی دیکە سزای نوێ بەسەر ڕوسیادا بسەپێنێت.

لەبەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند لەدوای 22ی ئەم مانگەوە ئەمریاک کۆمەڵێک سزای دیکە بەسەر ڕوسیادا دەسەپێنێت، ئەویش بەهۆی ئەوەی‌ ڕووسیا دەستی‌ هەبووە لە ژەهراویکردنی‌ سکریباڵ سیخوڕی‌ پێشووی بەریتانیا.

هاوکات لەگەڵ دەرکردنی‌ بڕیارەکەی‌ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە تویتەری خۆی تویتێکی دوو وشەی کردووە و نووسیوویەتی (شەپۆلی سور) .

ئەمەش لەکاتێکدایە لەدوای‌ سەردانەکەی‌ ترەمپ بۆ رووسیا تا رادەیەک پەیوەندییەکانی‌ ئه‌مریكا و روسیا ، ئاستێكی باش چووه‌ پێش، بەڵام لە ناوخۆی ئەمریکا رەخنەی‌ زۆر لەو نزیکبوونەوانەی‌ ئیدارەی‌ ترەمپ و رووسیا گیرا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.