Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 01:20

یەکەم ژنی موسڵمانى خه‌لکى فه‌له‌ستین ده‌بێته‌ ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا

لەویلایەتی میشیگانی ئەمریكا ژنە موسڵمانێك ده‌بێتە ئەندامی كۆنگرێس
کوردستان TV
100%

چاوەڕوان دەكرێت لەمانگی تشرینی داهاتوودا ژنە كۆچپەرێكی موسڵمانی بەڕەچەڵەك فه‌له‌ستینی لەویلایەتی میشیگانی ئەمریكا وەك یەكەم ژنە موسڵمان ببێتە ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا.

رەشیدە تالب، ژنە موسڵمانێكی تەمەن (42) ساڵی بەڕەچەڵەک فەڵەستینییەو رۆژی سێشەممەی رابردوو توانی لە هەڵبژاردنە بەراییەكاندا بۆ بەدەستهێنانی کورسییەکی کۆنگرێسی ئەمەریکا لەبازنەی سێیەمی ویلایەتی میشیگان و لەناوچەی دیترۆیت، وەک تاکە کاندیدی دیموکراتەکان سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

چاوەڕوان دەكرێت رەشیدە بەهۆی لاوازیی رکابەرەکانی و زۆری دەنگەکانییەوە، لەمانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا وەک یەکەم ژنی موسڵمان ببێتە ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا.

رەشیدە، لە دایک و باوکێکی کۆچبەر لەدایک بووە و تاکە کاندیدی پارتەکەیەتی لە هەڵبژاردنە بەراییەکاندا كە توانی دەنگی لەسەدا 33.6ی دەنگدەرانی ناوچەکەی خۆی بباتەوە.

دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنە بەراییەکاندا، رەشیدە لە پەیامێکی تویتەریدا سوپاسی متمانەی دەنگدەرانی دیترۆیتی میشیگانی کرد و رایگەیاند" ناتوانم چاوەڕوانی زیاتر بکەم بۆ خزمەت کردنتان لە کۆنگریسی ئەمەریکا.

دوای سەرکەوتنی رەشیدە لە هەڵبژاردنە بەراییەکاندا، کەسوکاری رەشیدە لە کەرتی رۆژئاوای فەڵەستین ئاهەنگێکیان سازکرد و دڵخۆشی خۆیان نیشاندا بۆ ئەوەی نەوەیەکەیان لەژێر چەتری کۆنگرێسدا خزمەتی وڵاتی دایکی بکات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.