به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران، عیزه‌ت دوری لهپهیامێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت " راپه‌ڕین دژی ئێرانییه‌كان و گه‌نده‌ڵه‌كان رێگای كۆتاییه.
عیزه‌ت دوری جێگری سه‌ددام حسێنی سه‌رۆكی دیكتاتۆرى پێشووتری عێراق ، به‌بۆنه‌ی تێپه‌ربونی 30 ساڵ به‌سه‌ر كۆتاییهاتنی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران دهركهوتهوهو وتارێكی ئاراسته‌ی سووپای عێراق‌و خه‌ڵكی عێراق و گه‌لى عه‌ره‌ب كردووه.
عیزه‌ت دوری له‌په‌یامه‌كه‌یدا سڵاو بۆ خۆپیشانده‌رانی باشووری عێراق دهنێرێتو خۆپیشاندانه‌كان به “راپه‌ڕینی گه‌ل لهباشوورو فوراتی ناوه‌ڕاست” وه‌سف دهكاتو ده‌ڵێت" راپه‌ڕین دژی ئێرانییه‌كان و گه‌نده‌ڵه‌كان رێگای كۆتاییه.
راشیگه‌یاندووه، ئه‌وانه رۆڵه‌ی ئه‌فسه‌رو سه‌ربازه‌كانی قادسیهن كه ئازایانه به‌رووی داگیركاری ئێران وه‌ستاون و عێراق به‌ربه‌ستی پاراستی عه‌ره‌ب و جیهانه لهشهڕانگێزی ئێران، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات وێرانكردنی ئه‌و به‌ربه‌سته‌یه.
عیزه‌ت دوورى له‌په‌یامه‌كه‌یدا ده‌لێت" ئێران سه‌قامگیریی دراوسێ عه‌ره‌به‌كان و وڵاتانی ئیسلامی شێواندووه‌و ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكاش هاوشانی وه‌ستاوه. پلانی ئیسرائیلیش ئه‌وه‌یه عێراق ئابڵۆقه بدات‌و دایببڕێتو له‌رووی سهربازیو ئابووری ماندوی بكات، ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی جه‌نگیی داگیركاریی بۆ سه‌ر وڵاتێكی وه‌ك عێراق له‌مێژوودا ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.