به شێوه‌یه‌كی مناڵی ساوا تا ته‌مه‌نی ده‌گاته ساڵ و نیوێك یان زیاتر شه‌وان چه‌ند جارێك خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه و پێویستی به چاودێری و یارمه‌تی دایكانه ؛ ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی تێك چوونی خه‌و و شه‌نخوونی دایكان ۰
هۆكاره‌كانی خه‌به‌ربوونه‌وه‌ی مناڵی ساوا له شه‌ودا :
۱ ــ ئه‌گه‌ر هه‌ستی به سه‌رما یان گه‌رما كرد ۰
۲ ــ برسیه‌تی ۰
۳ ــ بوونی ڕووناكی یه‌كی زۆر و بێزاركه‌ر یان جلی ته‌سك ۰
٤ ــ بوونی ده‌نگه‌ده‌نگ و ده‌نگێكی به‌رزی كتوپڕی له ناكاو ۰
٥ ــ گه‌وره بوون و گه‌شه‌كردنی مناڵی ساوا ۰
٦ ـــ ئه‌گه‌ر مناڵه‌كه نه‌خۆش بێت ۰
۷ ــ گوڕینی شوێن و كاتی نووستنی مناڵه‌كه ۰
۸ ــ ئه‌گه‌ر مناڵه‌كه پێش نوستن مه‌مكه‌مژه‌ی له ده‌ما بێت و دوای خه‌وتن له ده‌میا نه‌ما بێت : ڕه‌نگه خه‌به‌ری بێته‌وه و به دوایا بگه‌ڕێت ۰
۹ ــ ڕاهاتنی مناڵه‌كه له سه‌ر ڕاوه‌ژاندن و جۆلانه پێكردن پێش نووستن ۰
۱۰ ــ ته‌ڕبوون یان پیسایی كردن ۰
۱۱ ــ ئازاری ددان هاتن یان پێچ هاتن به‌ناو سك ۰
۱۲ــ ترسان له تاریكی .
كۆمه‌ڵێك ڕێنمیایی گرنگ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌به‌ر بوونه‌وه‌ی شه‌و و بۆ كاتێ مناڵی ساوا خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه له شه‌ودا :
۱ ــ نواندنی مناڵ له هه‌مان كات شه‌وانه ، شوێن ، جێگا ( به پێی توانا ) ۰
۲ ــ پێش نووستن شیرپێدانی تا به ته‌واوی تێر ده‌بێت ۰
۳ ــ گۆڕینی دایبی و پاك كردنه‌وه‌ی پێش نووستن ۰
٤ ــ ئاگاری پله‌ی گه‌رمی ژووری نووستنه‌كه‌ی به ؛ كه‌مێك فێنك بێت، نابێت سارد یان گه‌رم بێت ( ئه‌گه‌ر كاره‌با نه‌بڕێت ) ۰
٥ ــ با شوێنی نوستنه‌كه‌ی ڕووناكی یه‌كی كه‌می تێدا بێت ، ڕاسته‌وخۆ گڵوپی له سه‌ر نه‌بێت ۰
٦ ــ پاراستنی هێمنی شوێنه‌كه و به ده‌نگی نزم بدوێت ئه‌گه‌ر پێویستی كرد ۰
۷ ــ مه‌هێڵه به ڕۆژ دوای عه‌سر بخه‌وێت و به ڕۆژ پێش سه‌عات شه‌شی به‌یانی خه‌به‌ری مه‌كه‌ره‌وه وله نێوان سه‌عات حه‌وت بۆ حه‌وت و نیوی باشترین كاته خه‌به‌ری كه‌یته‌وه ۰
۸ ــ ئه‌گه‌ر مناڵه‌كه‌ت خه‌به‌ری بۆوه له شه‌ودا :
ـــ یاری له‌گه‌ڵ مه‌كه و قسه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌كه با خه‌وه‌كه‌ی نه‌ڕوا ۰
ـــ ته‌نها له باوه‌شی كه و له‌یلاله‌ی بۆ بكه ۰
ــ شیر پێدانی ئه‌گه‌ر برسی بوو ، گۆڕینی دایبی له كاتی پێویست ۰
۹ ــ ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بوو ؛ گرنكترین خاڵ فێنك كرنه‌وه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ دابه‌زینی تا ، پێدانی چاره‌سه‌ری پێوی
سه‌رچاوه/ ده‌رمانخانه‌ی سلێمانی
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.