Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 10:29

 بزانه‌ گۆرانیبێژ میریام فارس تووشی چ نه‌خۆشییه‌ک بووه‌

چه‌ند ئاهه‌نگێكی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌
کوردستان TV
100%

ڕۆژنامه‌نووسی لوبنانی، ئیلی باسیل له‌ڕێگه‌ی لایڤی "ئینیستاگرام"ـه‌وه‌، هه‌واڵی تووشبونی گۆرانیبێژ میریام فارسی به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ڕاگه‌یاند.

هه‌رچه‌نده‌ ئیلی باسیل، ڕۆژنامه‌نووسی لوبنانی، ئاشكرای نه‌كرد، جۆری نه‌خۆشییه‌كه‌ی میریام فارس چییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، دۆخی ته‌ندروستی گۆرانیبێژ ئه‌لیسا، كه‌ پێشتر تووشبوونی به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ڕاگه‌یاند، له‌گه‌ڵ خراپی ته‌ندروستی میریام به‌راورد ناكرێت.

به‌شێك له‌سه‌رچاوه‌كان، باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، هه‌واڵه‌كه‌ی باسیل ڕاسته‌ و میریام تووشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن بووه‌، كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ قاچه‌كانی و له‌ دۆخێكی ته‌ندروستی خراپدایه‌، به‌ڵام تائێستا، گۆرانیبێژه‌كه‌ به‌ فه‌رمی، هیچی له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌وه‌، ڕانه‌گه‌یاندووه‌.

شایانی باسه‌ پێشتر، میریام فارس، چه‌ند ئاهه‌نگێكی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و ڕای گه‌یاند، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ ناتوانێت ئاهه‌نگ بگێڕێت، هه‌روه‌ك ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌ په‌یجه‌ تایبه‌تییه‌كانی خۆی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ده‌رنه‌كه‌وتووه‌.

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، گۆرانیبێژی لوبنانی ئه‌لیسا، تووشبوونی به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ڕاگه‌یاند، به‌ڵام گوتیشی، كه‌ به‌ته‌واوه‌تی چاك بووه‌ته‌وه‌.

پێش ئه‌وانیش، له‌ ساڵی 2007 گۆرانیبێژی لوبنانی ڕامی عه‌یاش، تووشبوونی به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ڕاگه‌یاند، دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ له‌ میدیاكاندا و گرنگی دان به‌و گۆرانیبێژه‌، پزیشكه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی ئاشكرای كرد، كه‌ گۆرانیبێژه‌كه‌ هیچ نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیداری نه‌بووه‌ و هه‌واڵه‌كه‌ی ڕاست نه‌بووه‌.

سه‌رچاوه‌/ باس

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.