Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 05:54

دیووه‌ ترسناک و خوێناوییه‌که‌ی دارک نێت Reed Room و زانیاری نه‌بیستراو له‌سه‌ری

40 جۆر ئامێری ئه‌شكه‌نجه‌دان هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

ڕێدڕۆم ژووره‌ ترسناك و خوێناویه‌كه‌ی دارك نێت ؟

دارك نێت ئه‌و شوێنه‌ ترسناك و خوێناویه‌ی كه‌ جیهانی تۆقاندووه‌ گه‌ر باسی دارك نێت و ماڵپه‌ڕه‌ په‌یوه‌ندی داره‌كانی دارك نێت بكه‌ین به‌ یه‌ك بابه‌ت و دوو بابه‌ت ته‌واو نابێ و له‌ بابه‌تی پێشووتر باسمان له‌و كه‌سانه‌ كرد كه‌ ئه‌چنه‌ ناو دارك نێته‌وه‌ ئایا چیان به‌سه‌ر دێت؟ به‌ڵام له‌م بابه‌ته‌دا باس له‌ دیووه‌ ترسناك و خوێناوییه‌كه‌ی دارك نێت ئه‌كه‌ین كه‌ به‌ Reed Room (ژووره‌ سوره‌كه‌) ناسراوه‌ !

ڕێد ڕوۆم چییه‌؟

ئایا له‌ ناو ڕێد ڕۆم چ ئه‌گوزه‌رێ؟

ڕێد ڕۆم ماڵپه‌ڕێكی په‌یوه‌ندی داره‌ به‌ دارك نێته‌وه‌ كه‌ كاری ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ ته‌نیا كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی مرۆڤه‌كانه‌

ئایا چۆن ئه‌توانین بڕۆینه‌ ناو ماڵپه‌ڕی ڕێد ڕۆم؟

بێگومان كارێكی زۆر قورسه‌ له‌ بابه‌تی پێشوتڕ باسمان له‌ پڕۆژه‌ی تۆڕ كرد كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی 14 پڕۆژه‌ ئه‌كات و وتمان دارك نێت یه‌كێكه‌ له‌م 14 پڕۆژه‌یه‌ و ئێستا باس له‌ دووه‌مین پڕۆژه‌ی تۆڕ ئه‌كه‌ین كه‌ بریتییه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی ڕێد ڕۆم كه‌ كاری ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ ڕفاندن و كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی مرۆڤه‌كانه‌ به‌ دڵی ئه‌ندامه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی واته‌ به‌ شێوه‌ی په‌خشی ڕاسته‌وخۆ كه‌سێك دێنن و ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كه‌ له‌وێ خۆیان تۆماڕ كردوه‌ پێی ئه‌ڵێن كه‌ به‌ چ شێوه‌یه‌ك ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی كه‌سه‌كه‌ بده‌ن و ئه‌وانیش گوێڕایه‌ڵی ئه‌ندامانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان ئه‌كه‌ن و به‌م شێوه‌یه‌ و هه‌ر ئه‌ندامه‌و شتێك ئه‌ڵێ و ئه‌وانیش جێبه‌جێی ئه‌كه‌ن به‌بێ سانسۆر و فۆتۆشۆپ كردنی ڤیدیۆكانیان و كاركردنیان ته‌نیا به‌ ڕۆژ یان به‌شه‌و نییه‌ به‌ڵكو 24 كاتژمێر ماڵپه‌ڕی ڕێد ڕۆم په‌خشی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه‌ و هه‌موو سەعاتی جارێك 1 كه‌س دێنن و ئه‌شكه‌نجه‌ێ ئه‌ده‌ن تا كه‌سه‌كه‌ ئه‌مرێت و كه‌ مرد ئه‌وا كه‌سێكی تر له‌ شووێنی دائه‌نرێته‌وه‌ و دووباره‌ ده‌ست به‌ ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئه‌كه‌ن !

ئایا ئه‌ندام و بینه‌ره‌كانی ماڵپه‌ڕی ڕێد ڕۆم له‌ كام ڕه‌گه‌زن؟

بێگومان ئه‌ندامانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ له‌ كچ و كوڕ پێك دێن به‌ڵام زۆرترین بینه‌ر و ئه‌ندامی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ له‌ ڕه‌گه‌زی نێرینه‌یین و زۆرترین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ په‌خشه‌كه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ ئه‌درێن نێرینه‌ن چونكه‌ ڕه‌گه‌زی نێرینه‌ له‌وانه‌یه‌ بتوانێ نیو كاتژمێر (30 خوله‌ك) زیاتر به‌رگه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ قورسه‌كانیان بگرێ به‌ڵام مێیینه‌یه‌كان ناتوانن زیاتر له‌ 15 خوله‌ك له‌ ژیاندا بمێننه‌وه‌ و هیچ كه‌سێك ناتوانێ به‌رگه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌كانیان بگرێت و نه‌مرێت!!

ئایا جۆری ئامێره‌كانی ئه‌شكه‌نه‌دانی ماڵپه‌ڕی ڕێد ڕۆم چین و چه‌ند ئامێرن؟

له‌ ماڵپه‌ڕی ڕێد ڕۆم 40 جۆر ئامێری ئه‌شكه‌نجه‌دان هه‌یه‌ كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ ئامێره‌كان ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر قورسیان هه‌یه‌ و زۆرترین جۆری ئامێره‌كانیان ده‌ستین واته‌ كاره‌بایی نین .

ئه‌شكه‌نجه‌كه‌یان به‌م جۆره‌یه‌

كه‌سێك له‌ ئه‌ندامان و بینه‌رانی ماڵپه‌ڕی ڕێد ڕۆم ئه‌ڵێ به‌م ئامێره‌ و به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌م كه‌سه‌ بده‌ن و ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌كه‌ ئه‌نجام ئه‌دا ڕاسته‌وخۆ به‌و شێوه‌ی كه‌ ئه‌ندامه‌كان ئه‌یڵێن ئه‌شكه‌نجه‌یان ئه‌ده‌ن  

ئایا ماڵپه‌ڕی ڕێد ڕۆم چه‌ند جۆر ئه‌ندامی هه‌یه‌؟ ئایا ئه‌ندامه‌كان بۆ بینینی په‌خشه‌كه‌ پاره‌ ئه‌به‌خشن!؟ ئه‌گه‌ر پاره‌ ئه‌به‌خشن ئایا چ جۆرێكه‌؟!

ماڵپه‌ڕی ڕێد ڕۆم 3 جۆر ئه‌ندامی هه‌یه‌ كه‌ جۆری یه‌كه‌میان ئه‌ندامی VIP ین واته‌ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ زیاترین پاره‌ ئه‌به‌خشن بۆ بینینی په‌خشه‌كه‌ و ئه‌م ئه‌ندامانه‌ بۆیه‌ به‌ VIP ناسراون چونكه‌ هه‌ر كاتێك بیانه‌وێ ئه‌توانن سه‌ردانی ماڵپه‌ڕ بكه‌ن و بینه‌ری په‌خشه‌ ڕاسته‌وخۆیه‌كان بن و زیاترین بڕیار له‌ لایه‌ن ئه‌م ئه‌ندامانه‌وه‌ ده‌رئه‌كرێ و به‌ زووترین كاتیش بڕیاره‌كانیان جێبه‌جێ ئه‌كرێ جونكه‌ بۆ بینینی ڤیدیۆكانیان زۆرترین پاره‌یان به‌خشیوه‌ !!

جۆری دووه‌میان كه‌ به‌ پله‌ی دووه‌م دێن له‌م ماڵپه‌ڕه‌ ئه‌وانیش هه‌ر وه‌ك جۆری یه‌كه‌م VIP پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر ئه‌به‌خشن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بۆ یه‌ك هه‌فته‌ بینه‌ری لایڤه‌كانی ماڵپه‌ڕی ڕێد ڕۆم بن به‌ڵام بڕی ئه‌م پاره‌یه‌ی كه‌ ئه‌وان ئه‌یده‌ن كه‌متره‌ له‌ بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ جۆری یه‌كه‌م VIP یه‌كان پێشكه‌شی ماڵپه‌ڕ ئه‌كه‌ن!!

جۆری سێیه‌م و كۆتا جۆر: ئه‌م جۆره‌ ئه‌ندامانه‌ بڕێكی زۆر كه‌م پاره‌ ئه‌به‌خشن واته‌ ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی نین و ته‌نیا ئه‌و كاته‌ی بیانه‌وێ سه‌ردانی ماڵپه‌ڕ ئه‌كه‌ن و پاره‌ ئه‌به‌خشن و بینه‌ری لایڤه‌كان ئه‌بن بۆ كاتێكی دیاری كراو!!

جۆری پاره‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ش هه‌روه‌ك ماڵپه‌ڕی دارك نێت ئه‌بێت واته‌ مامه‌ڵه‌كانیان به‌ (بیت كوین) ئه‌نجام ئه‌درێن چونكه‌ بیت كوین موڵكی هیچ دوڵه‌تێك نییه‌ و كه‌س ناتوانێ ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ پاره‌یه‌ بگرێت و ده‌ستكاری بكا و یان ڕێگه‌ بگرێت له‌ مامه‌ڵه‌كردن به‌م پاره‌یه‌ !!

ئێستا با بزانین بیت كوین چییه‌؟!

بیت كۆین ، پاره‌یه‌كی ئۆنلاینه‌ و سه‌ر به‌ هیچ ووڵاتێك‌ و هیچ بانكێكی ناوه‌ندی نیه‌ ،له‌لایه‌ن نه‌ناسراوێكه‌وه‌ به‌ ناوی ساتۆشی ناكامۆتۆ ( Satoshi Nakamoto)وه‌ له‌ به‌رواری ١٣ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٠٨ بڵاوكرایه‌وه‌ .

و هه‌ر بیت كۆینێك به‌هاكه‌ی ٥٧٩ یۆرۆیه‌.

ئێستاش با بزانین چۆن ئه‌م پاره‌یه‌ت ده‌ست ئه‌كه‌وێت؟

بیت كۆین له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌ند هاوكێشه‌یه‌كی بیركاری دامه‌زراوه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌كه‌ به‌ ده‌ست بخه‌یت ، پێویسته‌ له‌ كه‌مترین ماوه‌ هاوكێشه‌كان شیكار بكه‌یت .

ئێستا زانیمان كه‌ بیت كوین چییه‌ و چۆن ده‌ست ئه‌كه‌وێت و چۆن مامه‌ڵه‌ی پێ كه‌رێ ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ گروپی ماڵپه‌ڕی ڕێد ڕۆم نزیكه‌ی 10 ساڵه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌كرێ و پۆلیس و ده‌ستگای هه‌واڵگیری FBI ی ئه‌مریكی به‌ دواداچوون بۆ ئه‌م گروپه‌ چه‌ته‌یه‌ ئه‌كه‌ن به‌ڵام تا ئێستا نه‌یانتوانیوه‌ بیاندۆزنه‌وه‌ و ده‌ستگیریان بكه‌ن و كه‌یسه‌كه‌یان تا ئێستا به‌رده‌وامه‌ و دا نه‌خراوه‌ به‌ڵام تا ئێستا ته‌نانه‌ت پۆڵیس نه‌یتوانیوه‌ 1 كه‌سی بچوكیش ده‌ستگیر بكا له‌م گروپه‌ چه‌ته‌یه‌ چوونكه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو ڕێد ڕۆمدا كار ئه‌كه‌ن كه‌سانی زۆر زیره‌كن و له‌دوای ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان ته‌نها یه‌ك به‌ڵگه‌ی بچووكیش له‌ دوای خۆیان به‌جێ ناهێڵن!!

ئێستا باسی ئه‌وه‌ ئه‌كه‌ین كه‌ چۆن ئه‌توانی خۆت تۆمار بكه‌یت؟!

خۆتۆماركردن له‌ ماڵپه‌ڕی Reed Room به‌ كۆدی نهێنی و پارێزراو ئه‌بێت و هه‌ر كۆدێكی به‌كارهێنه‌ر ئاشكرا ببێت ئه‌وا له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕی ڕێد ڕۆمه‌وه‌ سزا ئه‌درێ و له‌وانه‌یه‌ ئه‌ندامه‌كان بڕفێنن و له‌ په‌خشی ڕاسته‌وخۆ ئه‌شكه‌نجه‌یان بده‌ن!!!

ئایا ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌كه‌ چۆن ئه‌بێ؟

ئه‌شكه‌نجه‌كه‌ به‌ ئامێره‌ كاره‌بایه‌كان و ئامێره‌ ده‌ستییه‌كان ئه‌نجام ئه‌درێن و هه‌ندێ جار ئه‌شكه‌نجه‌كه‌ به‌ ئامێره‌ ئاساییه‌كانی كاری ڕۆژانه‌ی مرۆڤ وه‌ك مشار و چه‌قۆ و دڕێڵی كاره‌بیی و ئه‌وانی تره‌وه‌ ئه‌نجام ئه‌درێ و هه‌ر له‌ ژووری ئه‌شكه‌نجه‌دانی ڕێد ڕۆم ئامێری كاره‌بایی هه‌یه‌ كه‌ توانای كونكردنی پێستی تیمساحیشی هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی ماڵپه‌ڕ یان بینه‌رانی ماڵپه‌ڕ داوا بكات كه‌ كه‌سه‌كه‌ له‌ ناوه‌نده‌وه‌ كه‌رت بكرێ ئه‌وا ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ ئامێری تایبه‌ت به‌م كاره‌یان هه‌یه‌ كه‌ توانای كه‌رتكردنی ئه‌سپێكی هه‌یه‌ به‌ ئاسانترین شێوه‌ و ئه‌شكه‌نجه‌كان هه‌موویان به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ئه‌نجام ئه‌درێن واته‌ كه‌سه‌كان بێ هۆش ناكرێن

تا ئێستا هیچ كه‌سێك نه‌یتوانیوه‌ بگاته‌ ته‌واوی زانیاریه‌كان و بڵاویان بكاته‌وه‌ و ئه‌توانین بڵێین كه‌ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ باسمان كرد ته‌نیا %10 ی ڕێد ڕۆم بوو چونكه‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ خاوه‌نی هه‌زاران و ملیونان كاری بێ مۆڵه‌ت و قێزه‌ونه‌ كه‌ هه‌رگیز هیچ كه‌سێك و هیچ ماڵپه‌ڕێك ناتوانی باسی بكا و بیان ژمێرێ

سه‌رچاوه‌/ تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.