Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 01:27

پیاوێک فڕۆکه‌یه‌ک ده‌ڕفێنێت

له‌ ویلایه‌تی واشنتن
کوردستان TV
100%

فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی سه‌ر به‌ كۆمپانیای ئه‌لاسكا له‌جۆری "هۆریزۆن ئار Q400" كه‌وته‌ خواره‌ و تێكشكا دوای فڕینی بێ مۆڵه‌ت له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سیاتڵی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ویلایه‌تی واشنتن.

له‌ ڕاگه‌ێنراوێكدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ نووسینگه‌ی پۆلیسی "هه‌رێمی بیرس" رایگه‌یاند: فڕۆكه‌یه‌كی جۆری "هۆریزۆن ئار Q400"له‌لایه‌ن پیاوێكی 29 ساڵان رفێندرا.

هه‌مان سه‌رچاوه‌ ڕاشیگه‌یاند: فڕۆكه‌ مه‌ده‌نییه‌كه‌ هیچ سه‌رنشینێكی له‌نێو دا نه‌بووه‌ و ته‌نیا ئه‌و پیاوه‌ نه‌بێت كه‌ فڕۆكه‌كه‌ی ڕفاندووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌  ڕفاندنی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ رووداوێكی تیرۆریستیی نییه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.