له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، له باره‌گای یه‌كێتیه‌كه له هه‌ولێر (سه‌فین كانه‌بی) سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، پێشوازی له سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئێران (ئاغای مه‌هدی تاج) و سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق (عه‌بدولخالق مه‌سعوود) كرد.
له دانیشتنه‌كه باس له كار و چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كرا، (ئاغای تاج) سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئێران دڵخۆشی خۆی بۆ سه‌ردانی شاری هه‌ولێر ده‌ربڕی و به‌ڵێنیدا هه‌موو هاوكارییه‌ك و كارئاسانییه‌ك بۆ تۆپی پێی كوردستان بكات، به تایبه‌ت له رووی خولی جۆراوجۆر بۆ راهێنه‌ران و ناوبژیوانانی كوردستان.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا، باس له پرۆتۆكۆلی وه‌رزشی له نێوان یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق و یه‌كێتی تۆپی پێی ئێران كرا، كه بریاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له ئێران واژوو بكرێت، له‌م پرۆتۆكۆله سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان به فه‌رمی له لایه‌ن سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئێران (ئاغای تاج) بۆ وڵاتی ئێران داوه‌ت كراوه.
له كۆتاییدا، سه‌فین كانه‌بی قه‌ڵغانی تایبه‌تی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستانی به سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئێران (ئاغای تاج) به‌خشی و سوپاسی به‌رێزان و سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق (عه‌بدولخالق مه‌سعوود) ـی كرد، هیوای خواست هاوكار و پاڵپشتێكی باش بن بۆ به‌ره‌وپێشچوونی تۆپی پێی كوردستان.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.