Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:29

ئەردۆغان: ناچار دەبین بەدوای دۆستی نوێدا بگەڕێین

ئەگەر ئەمریكا واز لە بێڕێزیی بەرامبەر توركیا نەهێنێت
کوردستان TV
100%


سەرۆكی توركیا دەڵێت بیر لە جێگرەوە و بەدیل دەكەینەوە، ئەگەر ئەمریكا  بە  نیگەرانیەكانی وڵاتەكەمان تێنەگات.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ژمارەیەك رەفتاری ئەمریكا بەرامبەر بە توركیا بە “بێڕێزی” ناودەبات و دەشڵێت؛ ئەگەر ئەمریكا وازیان لێ نەهێنێت ئەوان ناچار دەبن لەبری واشنتۆن بەدوای دۆستی نوێدا بگەڕێن.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەركۆماری توركیا، لە وتارێكیدا كە بۆ بەشی ئینگلیزی رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی نوسیوە دەڵێت: لە كاتێكدا كە خراپەكاری باڵی بەسەر جیهاندا كێشاوە، ئەمریكای هاوپەیمانمان بەو هەنگاوە تاكلایەنانە لە دژی توركیا تەنیا زیان بە خودی خۆی و ئاسایشی خۆی دەگەیەنێت.

بەر لەوەی زۆر درەنگ بكەوێت دەبێت ئەمریكا ئەو بیركردنەوە هەڵانە بەلاوە نێت و ئەوەش قبوڵ بكات كە توركیا هەمووكات جێگرەوەی هەیە. ئەگەر واز لەو رەفتارە ناشیرین و بێڕێزیانەی نەهێنێت ئەوا ئێمە ناچار دەبین بەدوای دۆستی نوێدا بگەڕێین.

سەرۆكی توركیا لە وتارەكیەدا بە ناونیشانی توركیا چۆن لە قەیرانەكەی ئەمریكا دەڕوانێت، ئاماژەی بەوەش كردووە توركیا لە درێرزەمانەوە كەی پێویست بووبێت یارمەتی ئەمریكایداوە نمونەشی بە شەڕكردنی توركیاداوە لە كۆریا لەگەڵ ئەمریكادا و  باسیشی لە ناردنی سەربازەكانیان كردووە لە ساڵی 2001دا بۆ ئەفغانستان.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.