ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه یاریه‌كانى پاڵه‌وانێتى هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانى پارێزگاكانى كوردستان له‌هه‌ردوو شارۆچكه‌ى پیرمام و شه‌قڵاوه به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، به‌پێى ڕاگه‌یاندراوی یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان ئێواره‌ى دوێنێ لە شارۆچکەی شەقڵاوە، بە ئامادەبوونی نوێنەری یەکێتی لقی شارەکان (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و کەرکووک) کۆبوونەوەی هونەری و تیروپشکی پاڵەوانیەتی تۆپی پێی هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی پارێزگاکانی کوردستان ئه‌نجامدرا ، كه یاریه‌كان له یاریگەکانی یانەی شەقڵاوە و یانەی ئارارات به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌م شێوه‌یه
هەولێر ـ کەرکووک ـ یاریگەی: شەقڵاوە ـ کات: 5:00
سلێمانی ـ دهۆک ـ یاریگەی: ئارارات ـ کات: 5:00
تێبینی : پاڵەوانیەتیەکە بە شێوازی دەرچوون بە دوو دۆڕان دەبێت و لە 2018/8/12 تا 2018/8/15 بەردەوام دەبێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.