دوای بڕیاری دۆناڵد ترامپ له‌سه‌ر دوو ئه‌وه‌نده زیادكردنی گومرگی هه‌نارده‌ی ئه‌له‌منیۆم و پۆڵا بۆ توركیا، كه بوو به‌هۆی دابه‌زینی نائاسایی دراوی توركیی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا رۆژی رابردوو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا له شاری یونیه‌ی كه‌ناروای ده‌ریای ره‌ش سوێندی خوارد كه وه‌ڵامی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئه‌مریكا بداته‌وه.
ئه‌ردۆغان له وتارێكدا له به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر ئاماژه‌یدا به " ئاندرو برانسۆن " قه‌شه‌ی ئه‌مریكیی كه له توركیا زیندانییه و وتی تاوانه‌كانیشی بریتین له ئه‌ندامێتیی له گروپه‌كه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن و ئه‌ندامێتیی له پارتی كرێكارانی كوردستان و سیخوڕیی و پشتیوانیی له كوده‌تاكه‌ی 2016. دواتریش وتی كه هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به دۆسییه‌ی ئه‌و قه‌شه‌یه جێگه‌ی ره‌خنه‌یه و واباشتره ترامپ بۆ خاتری قه‌شه‌یه‌ك هاوپه‌یمانێكی ستراتیژیی وه‌ك ئێمه له‌ده‌ست نه‌دات.
هه‌ر به سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته له ناو جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی رووی قسه‌ی كرده دۆناڵد ترامپ و وتی: مایه‌ی شه‌رمه بۆ ئێوه كه هاوپه‌یمانی ستراتیژیی خۆتان له په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سیی له‌گه‌ڵ قه‌شه‌یه‌ك ده‌گۆڕنه‌وه.
كۆشكی سپی سه‌باره‌ت به سزا نوێیه‌كانی سه‌ر توركیا رایگه‌یاندووه: كه قۆناغی نوێی سزاكان له رۆژی 13ـی مانگی ئۆگست واته ئه‌م مانگه‌وه ده‌خرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.