Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 09:04

هه‌زاران که‌س له‌ باشووری کالیفۆرنیا به‌هۆی ئاگری پیرۆزه‌وه‌ ماڵه‌کانیان جێهێشت

ئاگری پیرۆز كه‌ ته‌نیا یه‌كێكه‌ له‌ چه‌ندین ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ی به‌رفراوانی ناوچه‌كانی باشوور و باكووری كالیفۆرنیا
هه‌زاران كه‌س له‌ باشووری كالیفۆرنیا به‌ هۆی ئاگری پیرۆزه‌وه‌ ماڵه‌كانیان جێهێشت
کوردستان TV
100%

زیاتر له‌ 20 هه‌زار كه‌س له‌ ناوچه‌ی ئۆرنج كانتیی باشووری ویلایه‌تی كالیفۆرنیا دوای ئه‌وه‌ی په‌یامی هۆشداریی خێرایان پێگه‌یشت ماڵوحاڵی خۆیان جێهێشت، چونكه‌ " ئاگری پیرۆز " به‌شێكی زۆری ناوچه‌كه‌ی داگرتووه‌ و ئه‌و كه‌سه‌ش كه‌ تاوانباره‌ به‌ ئه‌نجامی ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ ره‌وانه‌ی دادگا كراوه‌.

ئاگری پیرۆز كه‌ ته‌نیا یه‌كێكه‌ له‌ چه‌ندین ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ی به‌رفراوانی ناوچه‌كانی باشوور و باكووری كالیفۆرنیا، تا ئێستا نزیكه‌ی 19 هه‌زار دۆنم له‌ زه‌ویی و دارستانه‌كانی باكووری ساندیێگۆی سووتاندووه‌.

فۆرست كلارك كه‌ چه‌ندینجار له‌كاتی پێڕاگه‌یاندنی تاوانه‌كه‌ی  خۆی له‌ سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ بوارد، رۆژی رابردوو برایه‌ به‌رده‌م دادوه‌ری تایبه‌ت به‌ دۆسییه‌كه‌ و بڕیاردرا كه‌ دانیشتنی دووه‌می دادگاییكردنه‌كه‌ی بكه‌وێته‌ 17ـی ئه‌م مانگه‌.

به‌رپرسه‌ ناوچه‌ییه‌كان ده‌ڵێن ناوبراو ئه‌و ئاگره‌ی به‌ ئه‌نقه‌ست هه‌ڵگیرساندووه‌، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر تاوانبار بوونی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نزیكه‌ی 10 ساڵه‌ ناكۆكیی له‌گه‌ڵ دراوسێكانی هه‌یه‌ و چه‌ندینجار هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردوون ئاگر له‌ هه‌موو شتێك به‌رده‌دات.

هه‌ر به‌رپرسه‌ ناوچه‌ییه‌كان ئه‌وه‌شیان وتووه‌ كه‌ فۆرست كلارك به‌ ئیمێڵ هۆشداریداوه‌ به‌ بنكه‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ ئاگردا ده‌سووتێت.

هه‌وڵی تیمه‌كانی ئاگركوژاندنه‌وه‌ له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نیا بتوانن %10ـی ئاگركه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و له‌ ئێستاشدا كه‌ ناوچه‌كه‌ وشكه‌ و بێبارانه‌ و وه‌رزی بایه‌، ئاگره‌كه‌ زیاتر ته‌شه‌نه‌ ده‌كات و به‌ره‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ په‌ل ده‌هاوێژێت. 

فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسیی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌ دووكه‌ڵی ئاگره‌كه‌ی كالیفۆرنیا ته‌نانه‌ت كاری كردووه‌ته‌سه‌ر ویلایه‌ته‌كانی ناوه‌ڕاست و رۆژئاوای كه‌نه‌دا و كه‌شوهوای ئه‌و ناوچانه‌ی ئاڵووده‌ كردووه‌.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.