ڕۆژى شه‌ممه له دووه‌م یاری خۆیدا له پالاوتنه‌كانی كۆتایی خولی پله‌یه‌كی عێراق، له شاری به‌غدا و له‌سه‌ر یاریگه‌ی كه‌رخ یانه‌ی برایه‌تی بووه میوانی یانه‌ی كه‌رخ و یارییه‌كه‌شی به میوانداره‌كه‌ی دۆراند.
نیوه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه وێرای هه‌وڵ و ماندووبوونی هه‌ردوو یانه، به‌ڵام ئه‌م گێمه به یه‌كسانی و به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
نیوه‌ی دووه‌می یارییه‌كه یانه‌ی میواندار تاراده‌یه‌ك باشتر ده‌ركه‌وت و دوای خوله‌كی (50) ـی یارییه‌كه ناوبژیوانی یارییه‌كه لێدانێكی سزای گوماناوی بۆ یانه‌ی كه‌رخ هه‌ژماركرد و تێیدا له‌ڕێگه‌یه‌وه یانه‌ی كه‌رخ بووه خاوه‌ن گۆڵی یه‌كه‌م، دوای ئه‌وه یاریزانانی برایه‌تی له هه‌وڵی یه‌كسانكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یارییه‌كه بوون، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی كه‌رخ توانی ئه‌نجامه‌كه دوو هێنده بكات، بۆ گۆرینی ئه‌نجامی یارییه‌كه (فاتح حمه‌خان) ـی راهینه‌ری برایه‌تی چه‌ند گۆرانكارییه‌كی ئه‌نجامدا، به‌ڵام بێسوود بوو و دواجار یارییه‌كه به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی كه‌رخ كۆتایی هات.
هه‌ر له‌م گرووپه یانه‌ی سه‌ناعه به ئه‌نجامێكی گه‌وره و به (6-3) گۆڵ له یانه‌ی روومادی برده‌وه‌و هه‌ردوو یانه‌ی (ناسریه و عفك) به ئه‌نجامی (1-1) گۆڵ یه‌كسانبوون.
ریزبه‌ندی ئه‌م گرووپه:
1- یانه‌ی كه‌رخ (6) خاڵ.
2- یانه‌ی عفك (4) خاڵ.
3- یانه‌ی سه‌ناعه (3) خاڵ.
4- یانه‌ی برایه‌تی (3) خاڵ.
5- یانه‌ی ناسریه (1) خاڵ.
6- یانه‌ی روومادی (0) خاڵ.
ڕاگه‌یاندنی یانه‌ی وه‌رزشی برایه‌تی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.