دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ى یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید تۆماری كرد به‌سه‌ر میلانى ئیتاڵی له‌جامی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ، كه‌یانه مه‌دریدیه‌كه توانى به‌ئه‌نجامى سێ گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك براوه‌بێت له‌یاریه‌كه بۆ جاری بیست و هه‌شته‌مین نازناوی جامه‌كه‌ى به‌ده‌ست هێنا ، له‌دوای یاریه‌كه ڤینیسیۆس جۆنیۆرز ى یاریزانه لاوه‌كه‌ى به‌ڕازیل و یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید له‌لێدوانى بۆ میدیاكان ڕایگه‌یاند ،
ئارام و خۆشحاڵم و ھەوڵیش دەدەم باشتر دەربکەوم تا بە خێراترین کات ھاوکاری تیپەکەم بکەم ، مارسیلۆ و کاسیمیرۆ ھاوکاری زۆرم دەکەن ھەروەھا بە باشی یش دەتوانم لە بنزیما بگەم کە چی دەوێت لە یاریگا
ڤینیسیۆس ڕاشیگه‌یاند ، ھەستێکی زۆر تایبەتم ھەیە کە بۆ جاری یەکەم لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاری دەکەم و بردنەوەش تۆمار دەکەین ، بۆیە دەڵێم ئێمە ھەمیشە بۆ تۆمار کردنی سەرکەوتنەکان ئامادەین
ناوبراو وتیشى ، سه‌رجه‌م یاریزانانى ڕیاڵ بە بونی من دڵخۆشن ، هه‌ستێكى خۆشه كهدهبینم هه‌موومان وه‌ك یه‌ك تیم و به‌شێوه‌یه‌كى ڕێكخراوىیاری دەکەین ، ئه‌م وه‌رزشه ده‌توانین چه‌ندین نازناو به‌ده‌ست بهێنین
لهكۆتادا ئه‌ستێره لاوه به‌ڕازیلیه‌كه ڕایگه‌یاند ، هه‌موو بیركردنهوهیهكمانلەسەر جامی سوپەری ئەوروپایە ده‌بێت ئاماده‌كاریه‌كى باشى بۆ بكه‌ین له‌پێناو پاڵه‌وانى بوونمان
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.