زۆرێك له میوه‌كان به ماده‌یه‌ك ڕوپۆش ده‌كرێن كه‌پێی ده‌وترێت مۆم (شمع)، مه‌به‌ست لێی بۆ پاراستن و هه‌ڵگرتنی خۆراك و ڕێگری كردنه له كرداری وشكبونه‌وه، هه‌روها پارێزگاری كردنه له خۆراكه‌كه له‌كاتی گواستنه‌وه و هه‌ڵگرتنیدا كه ده‌بێته هۆی داخستنی كونیله ورده‌كانی میوه‌كه‌و به‌مه‌ش كرداری هه‌وا گۆركێ نامێنێت به‌و هۆیه‌وه ڕێگر ده‌بێت له كرداری ئۆكساندن و ده‌بێته هۆی ڕێگری كردن له گه‌شه‌ی به‌كتریاو كه‌ڕوه‌كان.
دوو جۆر شمع (مۆم) هه‌یه كه بۆ ڕوپۆشی میوه‌كان به‌كاردێت ئه‌وانیش بریتین له:
1. ڕوپۆشی سروشتی كه له مۆمی هه‌نگوینی ئاسایی پێك دێت یان چه‌وری حه‌یوانی كه ئه‌میش ڕێگه‌پێدراوه‌و ئاساییه.
2. شه‌معی ده‌ستكرد كه پێویسته به ڕێژه‌ی ستاندارد به‌كاربێت دوو قه‌تره بۆ نمونه بۆ یه‌ك سێ‌و به‌كاربێت وه پێویسته له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه دیاری بكرێت به كام جۆر میوه‌كه له‌ماع (ڕوپۆش) كراوه بۆ نمونه شه‌معه ده‌ستكرده‌كان وه‌ك (شه‌مع كناندێلا،
E909، شمع كاریۆنا E903، زیادكردنی موادی السپین E323).
پێویسته ئه‌و موادانه‌ی به‌كارده‌هێنرێت بۆ ڕوپۆشكردنی میوه‌كان موادی سه‌لامه‌ت و ڕێگه پێدراوبن پێكهاته‌كانی نه‌وت نه‌بن چونكه زیان به سیسته‌می هه‌رس و ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌كام ڕیگا ڕوپۆشی مۆم (شمع) له میوه‌و سه‌وزه‌كان بكه‌ینه‌وه؟
نابێت بۆ لێكردنه‌وه‌و پاكردنه‌وه‌ی ڕوپۆشی میوه‌كان موادی كیمیاوی وه‌ك شامپۆ و تاید به‌كاربهێنرێت، پێویست به‌م ڕێگایانه پاك بكرێته‌وه:
1. به‌كارهێنانی ئاوی گه‌رم و دانانی میوه‌كان بۆ ماوه‌ی ۲٠ چركه له‌ناویدا دواتر دانه دانه بشۆردرێته‌وه.
2. به‌كارهێنانی لیمۆ یان سركه له‌گه‌ڵ ئاو هێشتنه‌وه‌ی میوه‌كه ۲٠ چركه له‌ناویدا.
3. به‌كارهێنانی بیكاربۆناتی سۆدیۆم بۆ پاكردنه‌وه.
4. وشككردنه‌وه‌ی میوكان بۆ ئه‌وه‌ی پاش ماوه‌ی پێوه نه‌مێنێت.
سه‌رچاوه/ له‌شكر حمید ئه‌ندازیاری خۆراك
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.