Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 12:26

یه‌کێتى تۆپی پێی کوردستان چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌کى نوێی ده‌رکرد

به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2018/8/12 به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى به‌ست و، چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كى نوێی ده‌ركرد، كه‌ ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ بوون:

1- نووسراوى ژماره‌ 97 له‌ رێكه‌وتى 2018/7/31 تایبه‌ت به‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى به‌رێز (ئازاد عجیل) له‌ ئه‌ندامیه‌تى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان و، ده‌ستنیشانكردنى (قاسم ساڵح) له‌ شوێنى:

أ‌- په‌سندكردنى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى به‌رێز ئازاد عجیل و پێشكه‌شكردنى سوپاس و پێزانینى تایبه‌ت به‌ ناوبراو، كه‌ له‌ ماوه‌ى كاركردنى له‌ یه‌كێتییه‌كه‌مان زۆر هاوكار و ماندوو بووه‌ له‌گه‌ڵمان، سوپاسى كاره‌ جوانه‌كانى ده‌كه‌ین، هیواى ته‌مه‌ن درێژى و سه‌ركه‌وتنى زیاترى بۆ ده‌خوازین، داواكاریشین وه‌ك هه‌میشه‌ له‌ خزمه‌ت وه‌رزشى كوردستان و تۆپی پێ به‌ تایبه‌تى به‌رده‌وام بێت، دووباره‌ سوپاسى ده‌كه‌ین.

ب‌- په‌سندكردنى قاسم ساڵح وه‌ك ئه‌ندامى نوێی یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازین، ئومێد ده‌كه‌ین بۆ خزمه‌تكردنى تۆپی پێی كوردستان كاریگه‌ر و هاوكار بێت.

2- داوا له‌ نوێنه‌رانى تیپى لاوانى یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان (ئارارات, هه‌ڵۆ, سیروانى نوێ و ده‌ربه‌ندیخان) ده‌كه‌ین، رۆژى شه‌ممه‌ 2018/8/18 له‌ كاتژمێر 12:00 ـى نیوه‌ڕۆ، بۆ كۆبوونه‌وه‌ى هونه‌رى قۆتاخى كۆتایی خولى پله‌یه‌كى لاوانى كوردستان، له‌ باره‌گه‌ى یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده‌بن.

3- به‌ هۆى هه‌ڵسوكه‌وتى دوور له‌ گیانى وه‌رزشى هێرشكردن و جنێودان به‌ ناوبژیوانى یارى، له‌ پاڵه‌وانیه‌تى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى پارێزگاكانى كوردستان له‌ یارى كۆتایی نێوان هه‌ڵبژارده‌ى سلێمانى و هه‌ولێر، بڕیاردرا به‌ راگرتنى هه‌ردوو یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى هه‌ولێر (یوسف عه‌لى) ژماره‌ 9 و (محه‌ممه‌د رزگار) ژماره‌ 19 بۆ ماوه‌ى یه‌ك وه‌رز 2018/2019.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.