Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 15:58

فۆتۆگرافەرانی کوردستان بەشداری لە هەڵمەتی ڕێکخراوی فۆتۆی جیهانیدا ده‌که‌ن

بە بەشداری 30 فۆتۆگرافەر لەو هەڵمەتە جیهانیيەدا به‌شدار ده‌بن
کوردستان TV
100%

له‌ درێژه‌ی كاروچالاكییه‌كانی خۆیدا ، رێكخراوی كوردستان فۆتۆ له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی گه‌وره‌دا بۆ چواره‌مین ساڵ له‌ رۆژی جیهانیی فۆتۆدا بە پێشانگایەك بەشداری لە هەڵمەتی ڕێكخراوی فۆتۆی جیهانیدا دەكات ، كە وا بڕیارە ڕۆژی یەك شەممە، بەرواری (19/8/2018)، لە (تابلۆ مۆڵ)ـی هەولێر، پێشانگاكە بكرێتەوە و ماوەی (3) ڕۆژ بەردەوام بێت. 

سه‌رۆكی ریكخراوی كوردستان " شێرزاد ره‌سول فه‌قێ "  ئاشكرایده‌كات ، رێكخراوه‌كه‌یان ساڵانه‌ به‌شداری له‌ رۆژی جیهانی فۆتۆ كردووه‌ ، بۆ ئه‌مسالیش به‌ گرووتینه‌وه‌ لە سەر ئاستی كوردستانی گەورە دا بە پێشانگەیەكی كراوەی فۆتۆگرافی بە بەشداری30 فۆتۆگرافەر لەو هەڵمەتە جیهانیە دا دەكەین .

 وتیشی ێشانگەكە كراوەیە وهەموو جۆرەكانی فۆتۆ لەخۆ دەگریت هەر بۆیە لەم بەشداریكردنەی ئەمساڵدا دەمانەوێت هەنگاوە سەركەوتووەكانمان پەل و پۆ بهاوێت و ئامانجی خۆی بپێكێت.

 هاوكات ئاماژەی بەوە دا، نیازمان وایە چەندین پێشانگەی تایبەت بە كەلتووری نەتەوەكەمان لە دەرەوەی وڵات بكەینەوە ، هاوكات ئاماژەی بەوە دا، نیازمان وایە چەندین پێشانگەی تایبەت بە كەلتووری نەتەوەكەمان لە دەرەوەی وڵات بكەینەوە، كە هەر وەك پار ساڵ لە ڕێی نوێنەرایەتیی كوردستان فۆتۆ لە بەریتانیا كرایەوە و هەر ساڵێك دەمانەوێت جیاوازتر دەربكەوین .

له‌ كۆتاییدا فه‌قێ ده‌ڵێت: دوای نیشاندانی لە هەولێر پێشانگەكە بە شێوەی گەرۆك دەگوازینەوە شاری دهۆك لە پاڵ پێشانگەكەدا گفتوگۆیەكی كراوە لە بارەی هونەری فۆتۆ پێشكەش دەكرێت .

 ئەو بەشداریكردنە سەرتاسەریەی هەموو پارچەكانی كوردستان وادەكات هەموو فۆتۆگرافەرانی كوردستان بەیەك تر ببەستێتەوە و كێ بركێیان بێت، لە سەر كاری باش و باشتر ، هەروەها لە پاڵ پێشانگەكەدا پێشبڕكێی یاری بۆلینگ بۆ 20 فۆتۆگرافەر ئەنجام ئەدرێت .

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.