Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:24

ئۆردوگان هەڕەشە لە بازرگانانی وڵاتەکەی دەکات

ئۆردوگان ناچار دەبین پلانی ب یان ج جێبەجێ بكەین .
ئۆردوگان هەڕەشە لە بازرگانانی وڵاتەكەی دەكات
کوردستان TV
100%

رەجەب تەیب ئۆردوگان سەرۆكی توركیا هەڕەشە دەكات بەوەی پەنا بۆ پلان و رێگەی تر دەبات ئەگەر هاتوو بازرگانەكانی وڵاتەكەی لیرەی توركی بفرۆشن و لە شوێنی ئەو دۆلاری ئەمریكی بكڕن .

لە وتەیەكیدا ئۆردوگان رایگەیاند بەرپرسیاریەتیمان و سەركەوتن لەو جەنگە ئابوورییە سەپێندراوەی سەرمان ئەوەیە كە دۆلار نەكڕن ، بە پێچەوانەوە ناچار دەبین پلانی  ب  یان ج جێبەجێ بكەین .

ئۆردوگان لە بەردەم لایەنگرانی لە ویلایەتی ترابزۆن لە باكووری رۆژهەڵاتی توركیا جەختی كردەوە كە وڵاتەكەی ناچێتە ژێر هیچ فشارو هەڕەشەیەك و ئامادەیە بۆ هەر ئەگەرێكی ئابووری و گوتی : خۆمان رادەست ناكەین كاتێك هێرشمان دەكەنە سەر بە دۆلارەكانتان و رێگەی دیكە دەگرینە بەر بۆ بەرێوەچوونی كارەكانمان .

لەلای خۆیەوە بەرائەت بەیرەق وەزیری دارایی توركیا رایگەیاند كە وڵاتەكەی پلانێكی داناوە و دامەزراوەكانی لەمڕۆوە دەست بە جێبەجێكردنی دەكات و مەترسیەكانی بازار دەرەوێنێتەوە .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.