Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 05:36

چاره‌سه‌ری پیریی دۆزرایه‌وه‌

به‌ گه‌نج كردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌كانی له‌ش ده‌كرێ
چاره‌سه‌ری پیریی دۆزرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

توێژه‌رانی به‌ریتانیی توانیوانه‌ به‌ دۆزینه‌وه‌ی پێكهاته‌یه‌كی تایبه‌ت خانه‌كانی له‌شی مرۆڤ تا راده‌یه‌ك گه‌نج بكه‌نه‌وه‌ و به‌مجۆره‌ هه‌نگاوێك له‌ درێژ كردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی مرۆڤ نزیكتر بوونه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی وته‌ی زانایان به‌ گه‌نج كردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌كانی له‌ش ده‌كرێ ئومێدی ئه‌وه‌ درووست ببێت كه‌ كه‌سانی به‌ساڵاچوو بتوانن رواڵه‌تی گه‌نجێتیی خۆیان به‌ده‌ست بهێننه‌وه‌ و كاركردی خانه‌كانی له‌شیان وه‌ك ئه‌وسا به‌هێزتر ببێته‌وه‌.

به‌ پێی وته‌ی زانایان ره‌وتی ئه‌و گۆڕانكارییه‌ بایۆلۆژییه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی پیربوونی مرۆڤه‌كان، پێی ده‌وترێ پیربوونی خانه‌كانی جه‌سته‌. هه‌ر به‌ هۆی ئه‌و پیربوونه‌ی خانه‌كانه‌ كه‌ ئیتر كه‌سانی به‌ساڵاچوو توانایان وه‌ك پێشوو نابێت و خانه‌كانی جه‌سته‌شیان ئیتر توانای دابه‌شبوونه‌وه‌ی دووباره‌ له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و له‌ ئه‌نجامدا به‌ هۆی ته‌واو بوونی خانه‌ نوێیه‌كان له‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی جه‌سته‌دایه‌ كه‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌مرێت.

ئه‌و زانایانه‌ دوای توێژینه‌وه‌ی چڕ و درێژخایه‌ن گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ رێژه‌یه‌كی كه‌م له‌ سۆلفیدی هایدرۆژین به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ بڕژێننه‌ ناو میتۆكۆندریای هه‌ر خانه‌یه‌ك و به‌م شێوه‌یه‌ خانه‌كانی جه‌سته‌ گه‌نج بكه‌نه‌وه‌. هه‌ڵبه‌ت میتۆكۆندریا ئه‌و به‌شه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌ر خانه‌یه‌كی جه‌سته‌دا رۆڵی ماكینه‌ ده‌گێڕێت و له‌ رێگه‌ی ئه‌م به‌شه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ر خانه‌یه‌كی جه‌سته‌ هه‌ناسه‌ ده‌كێشێت و وزه‌ له‌ خۆیدا كۆده‌كاته‌وه‌ و دواتریش له‌ كاتی پێویستدا ده‌ینێرێت بۆ ئه‌ندامانی جه‌سته‌.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ كه‌ زاناكان بۆ گه‌نج كردنه‌وه‌ی خانه‌كانی جه‌سته‌ دۆزیویانه‌ته‌وه‌ له‌ توانایدایه‌ %40 هه‌تا %50ـی خانه‌ پیره‌كانی جه‌سته‌ گه‌نج بكاته‌وه‌. 
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و گه‌نج كردنه‌وه‌یه‌ به‌و مانایه‌ نییه‌ كه‌ ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ نوێیه‌ ته‌مه‌نی مرۆڤ درێژ بكاته‌وه‌، به‌ڵكو ده‌توانێ ئه‌و ماوه‌ زه‌مانییه‌ی ژیان بۆ مرۆڤ درێژ بكاته‌وه‌ كه‌ تیایدا به‌ ته‌ندرووستیی بژێیت و تووشی نه‌خۆشیی چاره‌سه‌رنه‌كراو نه‌بێت.

سه‌رچاوه‌ / مێهر نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.