ماوه‌ی زیاتر له نیو سه‌ده‌یه ژماره‌ی یاریزانان تێكه‌ڵاو بووه، به‌ڵام تا ئێستا باسكردن له‌و ژماره‌یه هه‌ر به‌رده‌وامه، هێرشبه‌ری ناو هێڵی سزا پێی ده‌وترێت ژماره (9) زۆر له شیكه‌ره‌وه جیهانیه‌كان باسی هێرشبه‌ران ده‌كه‌ن راسته‌وخۆ ده‌ڵێن ژماره (9) له‌بری ئه‌وه‌ی بڵێن هێرشبه‌ر نوك، وه‌كو (دیگۆ كۆستا، لیڤاندۆڤسكی، كریم بنزیما، ئیكاردی) نموونه‌ی ژماره نۆن له یاریگادا.
ناوه‌رۆكی باسه‌كه باسكردنه له ئه‌ركی ئه‌م یاریزانه، له وه‌رزی (2006،2007) سپالێتی ڕاهێنه‌ری رۆمابوو شوێنێكی نوێی له‌ناو یاریگادا بۆ تۆتی دۆزیه‌وه، تۆتی له وێنه تهكتیكیهكهدا دواین هێرشبه‌ر بوو، به‌ڵام ده‌گه‌ڕایه‌وه دواوه هه‌ردوو هێرشبه‌ری لاكان ده‌چوونه ناو هێڵی سزاوه، دوای سه‌ركه‌وتنی ئه‌و شێوازه له ئه‌وروپادا زۆر یانه ئه‌م تاكتیكهیان په‌یڕه‌وكرد، وه‌كو (سێر ئه‌لێكس فێرگسۆن و ئارسن ڤینگه‌ر) دواتریش پیپ گواردیۆلا ئه‌م شێوازه‌ی به‌باشترین شێوه به میسی په‌یڕه‌وكرد. میسی به‌و توانایه‌ی هه‌یبوو توانی به‌باشی بگه‌ڕێته‌وه هێڵی ناوه‌ڕاست و پاسی زۆر گرنگ بۆ ئه‌و یاریزانانه بنێرێت كه له‌جێگه‌ی ئه‌و ده‌چونه پێشه‌وه، ئه‌م تاكتیكه به باشی له كلاسیكۆدا جێبه‌جێ كرا كاتێك به‌رشه‌لۆنه (5به0) له یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی برده‌وه. له یۆرۆی (2012) دیلبۆسكی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌هه‌مان شێوه به‌بێ هێرشبه‌ری (ژماره 9ـی درۆزن) یاریكرد‌و فابریگاس ده‌گه‌ڕایه‌وه ناوه‌راست و ده‌چوه‌وه پێشه‌وه.
له شێوازی یاریكردنی ئاسایی‌دا كاتێك هێرشبه‌رێك له پێشه‌وه ده‌بێت، یه‌كێك له به‌رگریكاره‌كه‌ی دواوه له‌گه‌ڵیدا ده‌بن، به‌ڵام كاتێك تیپێك بێ هێرشبه‌ر یاریی ده‌كات ئه‌مه كێشه بۆ به‌رگریكاره‌كان دروست ده‌كات. كه ئایا هێڵی به‌رگری بهجێبهێڵن و تا ناوه‌راست له‌گه‌ڵیدا بڕۆن یان له شوێنی خۆیان بمێننه‌وه، یان كامیان بڕۆن بۆ هێرشبه‌ره‌كه؟ ئه‌وه ده‌بێته هۆی كێشه دروستكردن بۆ هێڵی به‌رگری و سه‌ركه‌وتنی هێڵی هێرشبردنهكه.
ئه‌و تایبهتماندیانهی ده‌بێت له ژماره نۆی درۆزندا هه‌بن:
لێسه‌ندن و داگرتنی تۆپه به‌هێزه‌كان، گۆڵكاربێت، ته‌كنیكی پاسدانی به‌هێزبێت، له‌سه‌رخۆبێت، دروستكاربێت، یاریی به‌كۆمه‌ڵ بكات، ئه‌وانه تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌و یاریزانه‌ن، واته یاریی دروستكه‌ر و گۆڵكه‌ر بێت له‌یه‌ك كاتتدا.
هه‌وراز كاوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.