Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 06:51

ژینیا ئه‌حمه‌د هه‌ورامی کتێبی"بێشعووری" به‌چاپ گه‌یاند

گه‌نجینه‌یه‌ك له‌ زانیاری پڕ به‌هاو بایه‌خ
کوردستان TV
100%

ژینیا ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت : دوای ماندووبوون و شه‌ونخونییه‌كی زۆر توانیم، كتێبێكی دانسقه‌ وه‌ربگێڕمه‌ سه‌ر زمانی كوردی و خوێنه‌ران ئاشنا بكه‌م به‌ به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی ناوازه‌و له‌داهاتوشدا پڕۆژه‌ی زیاترم ده‌بیت له‌باره‌ی نووسین و وه‌رگێڕاندا.

ژینیا ئه‌حمه‌د نادر هه‌ورامی، وه‌رگێڕ و توێژه‌ری ده‌روونی، دانیشتووی قه‌زای ڕواندز. رایگه‌یاند: ئه‌م كتێبه‌م سێهه‌مین به‌رهه‌می وه‌رگێڕدراومه‌، به‌ناوی "بێشعووری" له‌ نووسینی نووسه‌ری ناودار "خاوێر كرمێنت"ه‌ منیش له‌ زمانی فارسیه‌وه‌ وه‌رمێگڕاوه‌ته‌ سه‌ر زوبانی شیرینی كوردی، ئێستا له‌ژێر چاپدایه‌ له‌ئاینده‌یه‌كی نزیك بڵاوده‌بێته‌وه‌ به‌و هیوایه‌ی هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌م له‌م نه‌خۆشیه‌ ترسناكه‌ی سه‌رده‌م و ئه‌و به‌ڵایه‌ گه‌ردوونییه‌ پارزراوبن كه‌ "بێشعوورییه‌".

ده‌شڵێت: كتێبك به‌قه‌باره‌ی مامناوه‌ندی، به‌ڵام گه‌نجینه‌یه‌ك له‌ زانیاری پڕ به‌هاو بایه‌خ، هیچ كه‌سێ به‌ر له‌ خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ وه‌ك دوای خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ نامێنێته‌وه‌و ته‌واو گۆڕانكاری به‌سه‌ر هه‌ست و هزر و تێگه‌یشتنی دادێت، نووسه‌ر به‌ جۆرێك خوێنه‌ر ئه‌خاته‌ دۆخێك كه‌ هه‌ست ئه‌كا خۆی كاراكته‌ری سه‌ره‌كییه‌ له‌ناو چیڕۆكه‌ ڕاسه‌قینه‌كانی دووتوێی كتێبه‌كه‌ هه‌ر كاتێكیش خوێنه‌ر ئه‌و هه‌سته‌ی لا دروستبێ، ئه‌وا بێشك  تووشی مه‌ترسیدارترین نه‌خۆشی سه‌رده‌م بووه‌ و پێویستی به‌ چاره‌سه‌ر هه‌یه‌.

 سه‌رچاوه‌/ زاری كرمانجی

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.