ئاژانسی ناسا كه‌شتییه‌كی ئاسمانی مێژوویی هه‌ڵدا به ئامانجی گه‌یشتن به نزیكترین خاڵ له خۆره‌وه.
كارگێڕی ئاژانسی ناسا بڵاویكردۆته‌وه، كه‌شتیه ئاسمانییه‌كه به قه‌باره‌و شێوه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بچووك دروستكراوه‌و له ناوچه‌ی (كیب كانافیراڵ) له ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مریكا هه‌ڵدراوه.
ڕونیشكردۆته‌وه، كه‌شتیه‌كه به خێرایی (430) هه‌زار میل له كاتژمێرێكدا گه‌شت ده‌كات و بڕیاره ساڵی (2024) بگاته نزیكترین خاڵ له خۆره‌و به‌وه‌ش پله‌ی گه‌رمیه‌كه‌ی بۆ (1650) پله‌ی سیلیزی به‌رز ده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تاكو ئێستا هیچ كه‌شتیه‌ك نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته، چونكه كه‌شتییه‌كه به چینێك له پێكهاته‌ی كاربۆن به سیرامیك داپۆشراو ڕووپۆشكراوه كه توانای هه‌یه به‌رگه‌ی ئه‌و پله گه‌رمیه به‌رزه بگرێت.
پێشبینی ده‌كرێت كه‌شتیه‌كه به دووری (6) ملیۆن و (100) هه‌زار كیلۆمه‌تر له خولگه‌ی خۆره‌وه جێگیر بكرێت و به‌مه‌ش زیاتر له حه‌وت هێنده نزیكتره له‌و كه‌شتیانه‌ی تر كه هه‌ڵدراون بۆ بۆشایی ئاسمان.
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.