سەرچاوە هەواڵگریەكان ئاشكرایان كرد، سەركردەی چەكدارانی داعش ناسراو بە ئەبو بەكر بەغدادی لە سەر جێگا مردووە بە هۆی كاریگەری برینەكەی لە بۆردومانێكی سوپای عیراق.
ئەمڕۆ دوو شەممە چەند سەرچاوەیەكی هەواڵگری ئاشكرایان كرد فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا بە پشت بەستن بە زانیای هەواڵگری ورد كۆبونەوەیەكی سەركردەكانی داعشیان لە خاكی سوریادا بۆردومان كردووە.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە مانگی حوزەیراندا رایگەیاند، فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق مۆڵگەكانی داعشیان كردووەتە ئامانج و ژمارەیەك سەركردەی داعش كوژران و بریندار بوون.
سهرچاوهكه ئاماژه بهوه دهكات بە هۆی ئەو بۆردومانەوە بەغدادی بە خەستی بریندابووە، وای كردوە وەكو مردوو بێت لە سەر جێگا و نەتوانێت كاروبارەكانی رای بكات ، ئەمەش بووەتە پاڵنەرێك سەركردەكانی داعش كەسێكی كاندید بكەن لە عیراق نەبێت بە ناوی( ئەبو عوسمان ئەلتونسی) بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی داعش لە دوای بەغدادی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.