Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 01:38

نووسه‌ری ناوداری جیهانی (فیدیادر سوراجبراساد) کۆچی دوایی کرد

خاوه‌نی 30 په‌رتووكه‌
کوردستان TV
100%

گه‌وره‌ نووسه‌ری جیهانی (فیدیادر سوراجبراساد) و به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك به‌ریتانی له‌ ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

نادره‌ نایبول هاوسه‌ری نووسه‌ری كۆچكردووه‌ دوێنی ئێواره‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی (فیدیادر سوراجبراساد ) بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.

له‌سه‌ر ئاستی جیهان ( فیدیادر سوراجبراساد)  ڕۆمانووسێكی به‌ناوبانگ بووه‌، خاوه‌نی 30 په‌رتووكه‌، كه‌ وه‌رگێڕاونه‌ته‌‌ سه‌ر چه‌ندین زمانی زیندووی جیهان.

فیدیادر سوراجبراساد ساڵی 1932 له‌ دورگه‌ی هیندییه‌كان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی به‌ریتانیا له‌دایك بووه‌ بنه‌ماڵه‌كه‌یان به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك  له‌ هیندستانه‌وه‌ هاتبوونه‌ به‌ریتانیا له‌ ساڵی  2001 ئه‌م نووسه‌ره‌ خه‌ڵاتی نۆبڵ له‌ بواری ئه‌ده‌ب پێدرا

سه‌رچاوه‌/ باس

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

 

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.